ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان (ڕژاک) لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەشداری لە هەڵمەتی "ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد" دەکات.
لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەی ڕژاک دا ھاتووە، ئێمە وەکو ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، سڵاو لە هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەر ئۆجالان دەکەین، دەوڵەت-نەتەوە و سەرمایەداری کە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ وەکو مەترسییەکی گەورە بۆ دەسەڵاتداری خۆیان دەیبینن و کەوتوونەتە ناو کارێکی زۆر پیس و دڕندانەوە، ئەوە ٢٥ ساڵە ڕێبەرەکەمان لە ئیمراڵی لە ژێر گۆشەگیریەکی توند دایە، لە کەسایەتی ڕێبەر ئۆجالاندا دەیانەوێت تەواوی گەلی کورد و مرۆڤایەتی بێدەنگ بکەن و بخنکێنن، جارێکی تر بەهۆی ڕێبەر ئۆجالانەوە مرۆڤەکان سەرلەنوێ ژیانەوە، لە هەمان کاتدا ڕێبەر ئۆجالان ناوی ڕێگای سەرکەوتن و ڕاستییە.
ڕژاک ئاماژەی بەوەشکردووە، تێکۆشانی ڕێبەر ئۆجالان کە لە تەمەنی ٧ ساڵیدا دەستی پێکردووە، لە دژی هەموو دواکەوتووییەک هەنگاو و هۆشیاری ئەو سەرکەوت، لە هەمان کاتدا ئەو تێکۆشانە بۆ تەواوی ژنان و مرۆڤایەتییە، تێکۆشانێکە بۆ ئازادی کۆمەڵگای دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیی و ئازادی ژنە، هەروەکو ڕێبەر ئۆجالان دەڵێت، "تێکۆشانی من هەرێمی نییە، گەردوونیە".
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە، ئازادی جەستەی ڕێبەر ئۆجالان ئەرکی تەواوی جیهانە و لە سەرەتدا ئەرکی هەموو ژنانە، ئێمەش وەکو ڕژاک بە بەرزکردنەوەی تێکۆشانمان بەشداری ھەڵمەتی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد' دەبین و ئازادی جەستەی ڕێبەر ئۆجالان مسۆگەر دەکەین.