ژمارە ٤٧ی گۆڤاری ژنانی ڕۆژهەڵات بڵاوکرایەوە

ژمارە ٤٧ی گۆڤاری ژنانی ڕۆژهەڵات بڵاوکرایەوە، کە لەلایەن کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)، ئامادە کراوە.

کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)، لە ماڵپەڕەکەی خۆی ڕایگەیاندووە، "بزووتنەوەی ئاپۆی لە خۆڕاگری و تێکۆشانی ١٤ی تەمووزی ١٩٨٢دا، چووە قۆناغێکی مێژووییەوە. پێشەنگانی ئەم بزووتنەوەیە بە مەبەستی بەرجستەکردنی ڕێبەرایەتی تاکتیکی بە ھەموو خانەکانی جەستەیان و بە گیانێکی فیداکارانە، زیندانەکانیان کردە گۆڕستانی فاشیستان".

کەژار جەختیشیکرووەتەوە، "بزووتنەوەی ئاپویی بزووتنەوەی شەهیدانە. لەگەڵ هەر شەھیدبوونێکدا چووەتە قۆناغێکی هەستیارتر و تۆڵەسەندنەوە لە سیستەمی پیاوسالار و دەسەڵاتخواز بەگوڕتر بووە و پێویستی بە، فراوانکردن و بەکرداریکردنی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی لە لوتکەی خۆڕاگری و تێکۆشان ھەیە. گەلی کورد و ژنان بە ڕۆژانێکی مێژووییدا تێدەپەڕن. ژنان بە ئیلهام وەرگرتن لە بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی لە چیاکان و خۆڕاگری شۆڕشگێڕان لە زیندانەکان، بە ئاستێک لە زانست و هۆشیاری پێشەنگایەتی بزوتنەوە کۆمەڵایەتییەکان گەیشتوون و بەکرداریان کردووە. ئەم پێشەنگایەتییەیی ژنان لە هەموو بوار و کایەکاندا، بووەتە سەرچاوەی  وزە بۆ چین و توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگا و ئەو ئیرادەیەی کە رۆچووەتە ناو سەرجەم بەشەکانی کۆمەڵگا بەرەو ھێزێکی گەورەی شۆڕشگێڕی ئاراستە دەکات".

لەو چوارچێوەیەشدا ژمارە ٤٧ی گۆڤاری ژنانی ڕۆژهەڵات، بۆ ھەڵسەنگاندنی ئەم بابەتانە تەرخانکراوە؛

خۆڕاگری، ئیرادە و گیانی ڕووبەڕووبوونەوەی سیاسەتی نکۆڵی –بە ڕێکخستنکردنی ڕەهەندەکانی نەتەوەی دێموکرات لە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی -لەگەڵ بەرخۆدانی گەریلا، بەرەو سەرکەوتن و شەهیدبوون، ڕەنگدانەوەی ڕاستی گەلێکە.

بۆ دابەزاندنی فایلی  PDFی ژمارە ٤٧ی گۆڤاری ژنانی ڕۆژهەڵات کلیک لێرە بکە.

ژ.ن