ژمارەی ئەو چەتانەی لە تشرین کوژران گەیشتە ٥٢ چەتە

مەجلیسی سەربازیی مەنبەج ڕایگەیاند ژمارەی کوژراوەکانی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە بە تانک و زرێ‌پۆش و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە دوو قووڵەوە هێرشیان کرد، گەیشتە ٥٢ چەتە.

مەجلیسی سەربازیی مەنبەج ڕایگەیاند پاش ئەوەی خاڵی کۆبوونەوەی چەتەکان کرایە ئامانج، ژمارەی کوژراوەکانی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک زیاتر بووە.

لە ڕاگەیاندراوی مەجلیسەکەدا هاتووە: "پاش پێکدادان بۆ زیاتر ١٢ کاتژمێر، چەتەکان هەڵاتن و دووبارە لە بنکەیەکی سەربازی نزیک بەنداوی تشرین نیشتەجێ بوون. لەوێش کرانە ئامانجی هێزەکانمان، ژمارەیەکی زۆریان کوژران و برینداربوون. بەگشتی لە پێکدادانەکاندا، ٥٢ چەتە کوژران".