'ژن لەبەرچاوی جیهانەوە کۆمەڵکوژ دەکرێت'

سەمیرە شەریفی، کە ناچار بوو لە ئەفغانستان هەڵبێت، وتی: "بەیانییەک ژنێک دەسوتێنرێت، لەبەر ئەوەی ڕەتیکردووتەوە ببێتە سێیەم ژنی پیاوێک کە بەناچاری هاوسەرگیری لەگەڵیدا کردبوو. دەستدرێژی توند بۆ سەر ژنان پرسێکی جیهانییە".

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی کە بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ لەمەوبەر لەژێر کۆنترۆڵی ئەواندا بوو لە ئەفغانستان کشانەوە، ژنان و منداڵان لە دەستی تاڵیباندا بەجێهێڵدران، کە بە یەکێک لە توندڕەوەکانی ڕێکخراوە تیرورستیەکانی جیهان دادەنرێت وئەم ستەمە لە دژی ژنان چارەسەر ناکرێت.

لە٧ی ئەیلوولی ۲۰۲۱، یەکەم حکومەتی نوێی تاڵیبان دامەزرا، لە ۸ی ئەیلوولدا ژنان لە وەرزش قەدەغە کران و گوتی ئەوە "نە پێویست و نە گونجاوە، دواتر لە ۱۷ی ئەیلوولی ۲۰۱۱، وەزارەتی ژنان داخرا و لە شوێنی وەزارەتی بڵاو کردنەوەی فەزیلەت و پێشی گرتن لە بێ ئەخلاقی، دانرا هەڵوەشاندنەوەی کارەکانی کۆمسیۆنی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ یەکێک بوو لە هەنگاوە سەرەتاییەکان کە حکومەتە نوێی تاڵیبان ئەنجامیدا.

'کاتێک بەیانیان لە خەو هەڵدەستاین هەستمان بە مەترسی دەکرد'

شەریفی چیرۆکی منداڵی و هەڵهاتنی لە ئەفغانستان بەم شێوەیە گێڕایەوە: "بێگومان تاڵیبان لەناکاو دەرنەکەوت و بەردەوام لە ژیانماندا هەبوو. من بەو شێوەیە گەورە بووم. بەڵام خێزانەکەم دژی پێوانەکانیان بوو. هەر بۆیە هەموو ژنانی بنەماڵەکەم خوێندەوار بوون و دەچوونە زانکۆ. شوومان بەو پیاوانە کرد کە لە زانکۆ دەیانخوێند. بنەماڵەکەمان ئەمەیان وەک عەقڵییەتێک بە ئێمە فێر کردبوو. بەڵام بەیانیان کە چاومان دەکردەوە، کابوسمان دەبینی. دەمانگوت ئێستا چی ڕوودەدات؟ ژیانی ئێمە چی بەسەر دێت؟ من بەختەوەری وەک دڕندەیی دەبینم. بویە من هەڵهاتم. چونکە دەرفەتی ئابووریم زیاتر بوو لە خوشکەکانی ترم، هەموو ڕۆژێک بەو شێوەیە بە خەمەوە لە خەو هەڵدەستاین".

شەریفی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: 'لەبەرچاوی هەموو ڕۆژئاوا و ئەمریکا کۆمەڵکوژییەک دژی ژنان ڕوودەدات. وەک لە بەیاننامەی ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤدا هاتووە کە لە ١٠ی ئابی ٢٠٢٣دا بڵاوکراوەتەوە، 'قەیرانی مرۆیی لە ژێر دەسەڵاتی تاڵیبان لە ماوەی ٢ ساڵی ڕابردوودا قووڵتر بووەتەوە و دەستدرێژی قورس لەسەر ژنان ،کێشەیەکی جیهانییە. ئێمە ئیتر شتێکمان نییە لەدەست بدەین بۆ ئەوەی هەموو جیهان بەشداری شەڕی یەکسانی بن، ئێمە ڕژاینە سەر شەقامەکان و بەردەوامین، بەڵام وەک چاوەڕوان دەکرا یەکڕیزی بوونی نییە. باشە ئێمە هاتین و مافی مانەوەمان لێرە پەیدا کرد، بەڵام ئەی ئەوانەی لەدوای خۆمان ماونەتەوە؟ کچەکانمان چیان بەسەر دێت؟"

جیهان شاهیدی بەرد باران کردنی ژنانە

شەریفی وتی: "لەگەڵ هاتنی ڕژێمی تاڵیبان، هەموو میکانیزمەکانی پاراستنی ژنان بە توندوتیژی بەخێرایی لەناوچوون و وتی، ئەمە مانای ئەوەیە ئەو ژنانەی ڕووبەڕووی توندوتیژی خێزانی بوونەتەوە چیتر میکانیزمی سکاڵایان کردنیان نییە، ڕۆژانە جیهان شایەتی بەردبارانکردنی ژنێکە لە گۆڕەپانەکە  بەیانییەک ژنێک لە گۆڕەپانەکە دەسووتێنرێت بەهۆی ئەوەی ڕەتی دەکاتەوە ببێتە ژنی سێیەمی پیاوێک، کە ناچارکراوە هاوسەرگیری لەگەڵدا بکات و جیهان هەموو جارێ ئەوە دەبینێت. ئێمە دەزانین کە چی ڕوودەدات. پرۆسەکە تا ئەو کاتە بەردەوام دەبێت. وە ئێمە لە ماڵە داخراوەکاندا خەون بە فێمینیزمەوە دەبینین، لەگەڵ هێرشی دڕندانەی کەلەپوورە کولتوورییە کۆنەکانی ساڵانی نەوەدەکان، بڕینی پەنجەکانی مۆسیقاژەنەکان، لە سێدارەدان لە شەقامەکان لەژێر یاسای شەریعەت، سەیرکردنی زنجیرە فلیمەکان و هەموو شوێنێک بەردەوام دەبێت.

دروشمەکانی کورد و ژنانی ئەفغانی وەک یەکن

جگە لە هاوسەرەکەی، بنەماڵەی شەریفی لە ئەفغانستان ماونەتەوە. هەندێک جار ناتوانن بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ یەکتر بکەن و هەر بۆیە جێگەی نیگەرانییە. لێمان پرسی دروشمی ژن، ژیان، ئازادی بۆ ئەو مانای چییە و ئەویش لە وەڵامدا وتی: "ئاگاداری یەکێتی ژنانی شۆڕشگێڕی کابول-ئەفغانستانم و لێدوانەکانیانم خوێندووەتەوە. وەک باسیان کرد، دروشمی ژنانی کورد کە دژی داعش شەڕ دەکەن و ژنانی ئەفغانی کە دژی تاڵیبان شەڕدەکەن، هەر یەکێکە. ئەمە سەرەتا هیوایەکم پێدەبەخشێت و دواتر هیوایەک بە هەموو ئەو ژنانەمان دەبەخشێت کە ئێستا لە ئەفغانستان دەژین".