ژنان بوداکیان شەرمەزارکرد: خیانەتکار!
ژنان هاوسەرۆکی شارەوانی ئاڤکەڤر محەمەد عەلی بوداکیان شەرمەزار کرد کە لە دەم پارتی دەستی لەکار کێشایەوە، پەیامیاندا: "تۆ وەک خیانەتکار یاد دەکرێیتەوە".
ژنان هاوسەرۆکی شارەوانی ئاڤکەڤر محەمەد عەلی بوداکیان شەرمەزار کرد کە لە دەم پارتی دەستی لەکار کێشایەوە، پەیامیاندا: "تۆ وەک خیانەتکار یاد دەکرێیتەوە".
بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) پەیوەست بە دەست لەکار کێشانەوەی هاوسەرۆکی شارەوانی ئاڤکەڤر محەمەد عەلی بوداک، لەبەردەم بینای شارەوانی ڕاگەیاندراویان خوێندەوە. پانکارتی "دوژمنی ژن و گەل لە شارەوانیەکەمان دەربچن" و ژنان بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" تا بەردەم شارەوانی ڕێپێوانیان کرد.
ژنان هاوسەرۆکی شارەوانی ئاڤکەڤر جەمیلە دومان ڕایگەیاند ئەو زیهنیەتە قبووڵ ناکەین کە ژنان پشتگوێ دەخات، گوتی: "ئەم کەسە ئیرادەی ژنان و گەنجان و گەلی زەوت کرد، وەک بازرگانێک نزیکی شارەوانی گەل بووییەوە. گەلەکەمان بەباشی خیانەت و قارەمانی لێک جیا دەکاتەوە".
وتەبێژی مەجلیسی ژنانی دەم پارتی خالیدە تورکئۆغلو محەمەد عەلی بوداکی شەرمەزار کرد، ڕایگەیاند ئەم کەسە سیستەمی هاوسەرۆکایەتی قبووڵ ناکات و دەیەوێت بەتەنها لەسەر کورسی بێت، گوتی: "گەل و ژن و گەنج و گەل لەپشتی ئەو نین، گەلی کورد هەموو ڕۆژێک نەفرەتی لێ دەکات".
تورکئۆغلو ڕایگەیاند محەمەد عەلی بوداک دەیەوێت ڕژێمی تاکەپیاو بسەپێنێت، ئێمە ڕێگەی پێ نادەین، گوتی: "شارەوانی ئاڤکەڤەری هی گەلە. شارەوانی گەلی ئاڤکەڤرە، هی ژنان و گەنجان و دەم پارتیە. چونکە دەزانین دەم پارتی گەلە".
خالیدە تورکئۆغلو بە ناوی ژنانەوە بانگەوازی لە محەمەد عەلی بوداک کرد دەست لەکار بکێشێتەوە، گوتی: " ئەگەر شەرەفت ئەخلاقت هەبێت، دەتوانیت دەست لەکار بکێشیتەوە و بە هەندێک کەرامەتەوە بڕۆیت. بەڵام تا ئەم کارە نەکەیت، دەبیتە خیانەتکار، هەلپەرست، تاڵانکار، دوژمنی ژن و گەلان".
پاشان ژنان لە ناوچەکە ڕێپێوانێکیان ڕێکخست، لە ڕێپێوانەکەدا درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بێدەنگ نابین، ناترسین، سەر نەوی ناکەین" بەرزکرایەوە.