ژنان لە شتوتگارتی ئەڵمانیا بۆ دادگایکردنی دیکتاتۆر چالاکییان ئەنجامدا

لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا و لە چوارچێوەی هەڵمەتى "١٠٠ هۆکار بۆ دادگایکردنی دیکتاتۆر" چالاکییەک بە دەستپێشخەریی ژنانی مەریەم بەڕێوەچوو.

ژنان لە شتوتگارت لە چالاکییەکەیاندا وێنەى دەیان ژنیان بەرزکردەوە، کە کوژراون.

 ژنان لە چالاکییەکەیاندا رایانگەیاند، "ژنان لە هەەر چوارلای جیهانەوە لەلایەن حکومەتی تۆتالیتەر و توندوتیژەکانەوە، بە هۆی توندوتیژی، دەستدرێژی و ئەو تاوانانەی بەرامبەریان دەکرێت، دەکەونە رۆژەڤەوە".

لە راگەیاندراوی ئەو ژنە چالاکوانانەدا هاتووە:

"هەموو کات مافی ژنان لەلایەن دەوڵەت و دیکتاتۆرەکانەوە وەک نەبوو سەیر دەکرێت و هەموو کات لەلایەن دەسەڵاتەوە وەک هێزی ئۆپۆزسیۆن سەیر دەکرێن و لەوێوە کردەوەى توندوتیژانە بەرامبەریان دەستپێدەکات.

ئێمە وەک ژنان لە دژی سیاسەتە دیکتاتۆرییەکانی سەر ژنان بەرخودانی گەورە دەکەین. لە ١٠ ساڵی رابردوودا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتی لە سوریا، شەنگال و رۆژئاوا هەزاران ژن کوژران.

داعش دەستیکرد بە رفاندنی ژنان و بە زۆر فرۆشتنی، کۆیلەی کردن، دەستدرێژیی کردنە سەر و ئەشکەنجەى جۆراجۆریان لە دژ ئەنجامدرا و دەوڵەتەکانیش لە بەرامبەر هەموو ئەوانەدا بێدەنگ بوون.

بە تایبەت لە جۆگرافیای کوردستاندا بە سەرۆکایەتیی رژێمی ئەردۆغانەوە بێ ئەژمار کردەوەى کوشتنی ژنان دەبینرێت، تاوانەکانی ئێستای شەڕ و ئەو بێدەنگییەى بەرامبەریان رێککەوت نییە".

دەستپێشخەریی ژنانی مەریم داوای بەشداریکردنیان لە چالاکییەکەی رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە هەموو ژنان و ئازادیخوازان کرد، کە  گۆڕەپانی شلۆس پلاتز بەڕێوەدەچێت.

ژ.ت