کەژەکە بە درووشمی "لە دژی هێرشی پیاوسالاری، ئێمە لەگەڵ ژنانی ئەفغان و شەنگالین"، لە دوو شوێن چالاکی ڕێکخست. ژنانی فەرەنسا پشتگیری خۆیان بۆ کەمپینەکە دووپاتکردەوە.
چالاکی یەکەم لە بەرزاییەکانی لازارج لەلایەن ژنانی ئەنتەرناسیۆنالیستەوە ئەنجامدرا. لە ٣_٩ ی ئاب خێوەت دانرا و ژنان درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان لەسەر جەستەی خۆیان نوسی و گوتیان: "لە کۆبوونەوەی بەرخۆدانی خۆماندا، پشتیوانی خۆمان بۆ ژنانی ئەفغان و شەنگال دەردەبڕین. مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کە خاوەندارێتی لە باوکسالاری دەکات، سەرچاوەی قڕکردنی ژن و ژینگە و ژیانە. وەڵامی ئێمە بۆ یەم هێرشانە بریتییە لە پشتیوانی و ڕێکخستنی ژنان بە گۆشەنیگایەکی ئەنتەرناسیۆنالیست".
دووەمین پەیامی پشگیری بە چالاکییەکی دەستەی هەماهەنگی ژنانی فێمینیستی فەرەنساوە خرایەڕوو. ئەو ژنانەی پاش چالاکییەکە کۆبوونەوە، ئاماژەیان بەوە کرد، لە ٣ ی ئاب لە شەنگال و ١٥ ی ئاب لە ئەفغانستان، ژنان قڕکران، دژی قڕکردنی ژنان پەیامی خۆپاراستن خرایەڕوو. ژنان وەها هاواریان کرد: "دژی باوکسالاری، هەموو دیکتاتۆرەکان، بژی پشتیوانی ژنان! خۆپاراستن دژی داعش و تاڵیبان! ژن، ژیان، ئازادی!"