ژنانی کورد لە فەڕەنسا مەراسیمی ٨ی ئازاریان ئەنجامدا

تەژەکە – فە لە چوارچێوەی ٨ی ئازاردا لە فەڕەنسا مەراسیمیان ئەنجامدا.

تەڤگەری ژنانی کورد لە فەڕەنسا (تەژەکە – فە) لە چوارچێوەی ٨ی ئازار رۆژی جیهانی ژنان لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی درانسی و ڤیلینیڤ چالاکیان ئەنجامدا.

ژنان لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتی ڤیلینیڤ کۆبونەوە و دواتر فیلمی شەڕی ژن لە دەرهێنانی مایلێن سالۆی نمایشکرا. فیلمەکە باسی تێکۆشان و ئایدۆلۆژی ژنانی کورد دەکات و پشتگیریەکی زۆر لە فیلمەکەکرا. مایلێن سالۆی کە زیاتر لە ١٠ ساڵە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و رۆژئاوا لەبارەی ژنانی کورد تیدەکۆشێت، لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٥ جارێکی دیکە سەردانی کوردستانی کرد.

یادی ژنە شەهیدەکان کرایەوە

لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی درانسی ژنان لە پانێلێکدا بابەتی ' تێکۆشانی ژنان و کوشتنی ژنانی سیاسی' کۆبونەوە.

گونەش ئاردوچ ئەندامی تەژەکە – ئە لە پانێلەکەدا قسەی کرد و وتی، " کاتێک ئێمە بیر لە کوشتنی سیاستی لە سیاسەتی کورددا دەکەین، بەر لە هەموو شتێک سارا، رۆژبین و رۆناهیمان دێتەوە یاد. هەڵبژاردنی ئەو هەڤاڵانە لە نێو تێکۆشانی ئازادی کورد و ئازادی ژندا، بۆ خۆیان نەبوو. تێکۆشانی شۆرشگێری کە ٥٠ ساڵە بەردەوامە، لە تێکۆشانیاندا رەنگیداوەتەوە. لەم رووەوە تێکۆشانی ژنان رەهەندێکی گرنگە. ئێمەیان کردە نێو زیندان، خزمەکانی ئێمەیان شەهید کرد. سارا و رۆژبین و رۆناهی نوێنەرایەتی ٢ نەوەی تەڤگەری ژنیان دەکرد."

'کورد دیواری ترسی تێپەڕاندووە'

ئاردوچ وتیشی، ' شەهیدکردنی سێڤێ، پاکیزە و فاتیمە لە بەرخۆدانی بەڕێوەبەریدا بە ئامانجی ئەوەبوو کە تێگەیشتنێک دروست بکەن.'

" غەریبە گەزەر ژنێک بوو کە لە رابردوویەکی شۆڕشگێریەوە دەهات. سەرەتا زیندانیکرا، دواتر رووبەرووی دەستدرێژی بووەوە و دواتر وتیان خۆی کوشتووە. ئەگەر خۆشی کوشتبێت، ئەوە تاوانی دەوڵەتە. لەبەرئەوەی وایان بەسەرهێنا کە خۆی بکوژێت. سیستم ناتوانێت هەموو ژنان بکوژێت، بەڵام هەوڵ دەدات کۆمەڵگە بترسێنێت. ترسی شتێکە کە مرۆڤ بێدەنگ دەکات.

بەڵام گەلی کورد ئەو دیواری ترسەی تێپەڕاند. ژنی کوردیش بەو شێوەیە. پێویستە ژنان لە هەموو گۆڕەپانەکانی ژیان بڵێن 'نا'. نەک بە تەنها توندوتیژی دەوڵەت، بەڵکو لە هەموو گۆڕەپانەکانی ژیان پێویستە بۆ هەموو شتێک بڵێین 'نا'. بەشداری کۆمەڵایەتی و چالاکیەکانی ٨ی ئازار زۆر گرنگن."

ف.ق