ژنانی تۆڵەسێن' بە چالاکییەکانمان سڵاو بۆبەرخۆدانی گەریلاکان دەنێرین'

دەستپێشخەریی ژنانی تۆڵەسێن سڵاوی لە بەرخۆدانی گەریلا کرد و لە ئیستەنبوڵ و مووش ئۆتۆمبێلی فاشیستانیان سووتاند.

لە ڕاگەیەندراوەکەی دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێندا هاتووە: "لە ناوچەی "شیرینەڤلەر" و "ئەسەنیۆرت"ی ئەستەنبوڵ، هەروەها لە گەڕەکی "سارای" ناوەندی شاری موش، 3 ئۆتۆمبێلی فاشیستانیان سووتاوندووە".

هەروەها ڕایانگەیاندووە کە ئەم چالاکییە دژ بە فاشیستەکان ئەنجامدراوە و گوتراوە بە چالاکییەکانمان سڵاو بۆ گەریلاکانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا دەنێرین.