دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێنەر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، لە سێ شار چالاکیان ئەنجام داوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەم زانیاریانە خراوەتەڕوو:
"رۆژی ۶ی ئاب، یەکینەکانمان لە ناوچەی سوڵتانحیسار لە ئایدن، لە دژی کارگەیەکی بەرهەمهێنانی کارتۆن، چالاکییەکی سابۆتاژیان ئەنجامدا. خاوەنی ئەو کارگەیە لایەنگرێکی دەسەڵاتی فاشیست و ئەفسەرێکی خانەنشینکراوە بە ناوی کەریم سانجاک. لە ئەنجامی چالاکییەکە کارگەکە بەجۆرێکی لێھات، کە جارێکی دیکە بۆ بەکارهێنان نابێت.
ڕۆژی ٧ی ئاب، لە ناوچەی فینیک-ی ئانتالیا، ٢ ئۆتۆمبێلی بیناسازی کۆمپانیایەکی سەر بە ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە، کە سروشت لەناودەبەن، لەلایەن یەکینەکانمانەوە سووتێنران.
ڕۆژی ٥ی ئاب، لە ناوچەی سەردیڤان-ی سەر بە ساکاریا، یەکینەکانمان ئاگریان لە فرۆشگای مۆبیلیاتی سەر بە ئەندامانی "نەوەی ڕەگەزپەرستان" بەردا و کەلوپەلەکانی ناو فرۆشگاکە سووتان.
لە کەسایەتی فەرماندەی گەورە مەعسوم کۆرکماز، کە ھەڵمەتی ١٥ی ئابی ١٩٨٤، شۆڕشی ژیانەوەی دەستپێکرد، بە ڕێزەوە یادی هەموو شەڕڤانان و فەرماندەکانی گەریلا دەکەینەوە. بە ڕێزەوە یادی فەرماندە مەزنەکان ئەنگین سنجەر، ئاتاکان ماهیر و زەکی شەنگالی بەرز ڕادەگرین، کە لە مانگی ئابدا شەهید بوون.
ئێمە بەبۆنەی جەژنی ژیانەوە پیرۆزبای دەکەین لە ڕێبەر ئاپۆ، گەلی کورد و هەموو ئەوانەی لە چیا، زیندانەکان و هەر شوێنێک، لە دژی کۆلۆنیالیزم و داگیرکاری خۆڕاگری دەکەن. جارێکی دیکە بەڵێنەکەمان دووبارە دەکەینەوە، کە ڕێبواری رێگەی ئەوانین و ئەوان لە تێکۆشانمان بە زیندوویی ڕادەگرین.
ژ.ن