ژنێك له مێردین له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كوژرا
له ناوچه‌ی قۆسه‌ری سه‌ر به پارێزگای مێردین له باكووری كوردستان، ژنێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كوژرا.
له ناوچه‌ی قۆسه‌ری سه‌ر به پارێزگای مێردین له باكووری كوردستان، ژنێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كوژرا.
له ناوچه‌ی قۆسه‌ری سه‌ر به مێردین، ژنێكی ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ به‌ناوی "هیندیرین ئایدۆغان"، له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌ی "زه‌كی ئایدۆغان" كوژرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و ژنه ویستوویه‌تی سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌كه له شاری قامشلۆ بكات، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ی سه‌ره‌تا به ئه‌شكه‌نجه‌دانی ڕێگری لێكردووه و دواتر ته‌قه‌ی لێكردووه.
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی تیمه‌كانی ته‌ندروستی، ئه‌و ژنه به برینداری بۆ نه‌خۆشخانه‌ی په‌روه‌رده و توێژینه‌وه‌ی مێردین گواستراوه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌باری هه‌وڵه پزیشكییه‌كان، هیندیرین گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، تا ئێستا هاوسه‌كه‌ی كه تۆمه‌تباره به كوشتنی ده‌ستگیر نه‌كراوه.
ژ.ن