تونجه‌ل و ١٤ ژن له زیندان ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كرد
بۆ هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان هاوسه‌رۆكی ده‌به‌په سه‌باحه‌ت تونجه‌ل و ١٤ ژن له زیندان بۆ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ مانگرتن له خواردنیان ڕاگه‌یاند.
بۆ هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان هاوسه‌رۆكی ده‌به‌په سه‌باحه‌ت تونجه‌ل و ١٤ ژن له زیندان بۆ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ مانگرتن له خواردنیان ڕاگه‌یاند.
مانگرتن له خواردنی له‌یلا گیوڤه‌ن په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) و هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك (كه‌جه‌ده) بۆ هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له ڕۆژی ٢٤هه‌مین له زینداندا به‌رده‌وامه.
بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، مانگرتن له خواردنی سه‌باحه‌ت تونجه‌ل هاوسه‌رۆكی پارتیی هه‌رێمه‌دیموكراتییه‌كان و ١٤ ژنه‌زیندانی له به‌ندیخانه‌ی پیتی «ف»ی ژماره ١-ی كاندیرای كۆجائه‌لی ده‌ستی پێكرد و بڕیاره ١٠ ڕۆژ به‌رده‌وام بێت.
تونجه‌ل به ناوی ئه‌و زیندانییانه‌ی به‌شدارن له مانگرتنه‌كه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: «داواكارییه‌كانی له‌یلا گیوڤه‌ن ته‌نیا داواكاریی ئه‌و نین، به‌ڵكو داوای ملیۆنان كورد و دۆستی كوردانه. له‌به‌رئه‌وه له‌پێناو تێكۆشانی ئاشتی، دیموكراتی و ئازادیی گه‌لی وه‌ڵاته‌كه‌مان، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێ ئازادیی به‌ڕێز ئۆجالان به‌دیبێت، ئه‌مه ڕاستییه‌كی مێژوییه. پێویسته كۆتایی به گۆشه‌گیریی سه‌ر به‌ڕێز ئۆجالان بهێنرێت و مه‌رجه‌كانی ئاسایش و ته‌ندرووستی ده‌سته‌به‌ر بكرێن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له به‌ندیخانه‌ی كاندرا ١٥ ژنه‌زیندانی مانگرتن له خواردن بۆ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ ده‌ستپێده‌كه‌ن. ئێمه بانگی هه‌موو گه‌لی كورد و هێزه دیموكراتییه‌كان ده‌كه‌ین كه خاوه‌نداره‌تی له‌م داواكارییانه بكه‌ن و تێكۆشانی ئازادی گه‌شتر بكه‌ن.»
s.m