جەماوەری ئێلح لە دژی دەستدرێژیکردنە سەر ژنان، رێپێوانیان ئەنجامدا

جەماوەری شاری ئێلح لە دژی رێگەنەدان بە بڵاوکردنەوەی لێدوانیک لە دژی سەربازێکی تورک بە ناوی موسا ئۆرهان کە دەستدرێژی کردبووە سەر ژنێک، رێپێوانێکی بەرفراونیان ئەنجامدا.

هێزەکانی پۆلیس رێگەیان نەدا بە رێکخستنی پارتی گەلانی دیمۆکراتیک-هەدەپە و بزوتنەوەی ژنانی ئازاد-تەژەکە لێدوانێک بڵاو بکەنەوە بۆ پشتیوانی (ئی.ئە) کە دوای دستدرێژی کردنە سەری لە لایەن سەربازێکی تورکەوە بە ناوی موسا ئورهان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

دوای گردبوونەوەی جەماوەر لە پارکی ئازاتورکی شارەکە، بەرەو ناوەندی هەدەپەی شارەوە بەڕێکەوت و دروشمی 'دەسەڵات لاقەکارە'یان وتەوە.

ز.ش