دادگه‌یه‌كی توركیا بڕیاری دا منداڵه زیندانیكراوه‌كانی نسێبین له زینداندا بمێننه‌وه
دادگه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی تورك جارێكی دیكه بڕیاری دا كه ئه‌و منداڵانه‌ی له كاتی هێرشه‌كانی سه‌ر ناوچه‌ی نسێبین ده‌ستگیر كراون، به زیندانیكراوی بمێننه‌وه.
دادگه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی تورك جارێكی دیكه بڕیاری دا كه ئه‌و منداڵانه‌ی له كاتی هێرشه‌كانی سه‌ر ناوچه‌ی نسێبین ده‌ستگیر كراون، به زیندانیكراوی بمێننه‌وه.
له ناوچه‌ی نسێبینی مێردین له كاتی قه‌ده‌غه‌بوونی هاتووچۆ له ساڵی ٢٠١٦دا، ١٧ منداڵ كه له بینایه‌كدا گیریان خاوردبوو، له ٢٦ی ئایاردا ده‌ستگیركرابوون و دواتریش زیندانی كرابوون. حهوتهمین دانیشتنی دادگه ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی ئه‌و ١٧ منداڵه له چواره‌مین دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی مێردین به‌ڕێوه‌چوو.
داواكاری گشتی داوای سزای ٧٦ ساڵ زیندانی كردن و هه‌تاهه‌تایی بۆ ئه‌و منداڵانه ده‌كات. له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دادگه‌دا ته‌نیا ٣ منداڵ كه له زیندانی سینجان و ٥ منداڵی دیكه كه له زیندانه‌كانی مێردین و ئامه‌د زیندانی كراون، برانه هۆڵی دادگه. هه‌رچه‌نده دادگه بڕیاری هێنانی منداڵانی زیندانیكراوی زیندانی خارپێت-ی دابوو، به‌ڵام نه‌هێنرانه دادگه و له ڕێی سیسته‌می ده‌نگ و ڕه‌نگ (SEGBÎS) به‌شدارییان له دانیشتنه‌كه‌دا كرد.
دانیشتنه‌كه به‌داخراوی به‌ڕێوه‌چوو. له هۆڵی دادگه پارێزه‌ران و خانه‌واده‌ی منداڵه‌كان ئاماده بوون. پارێزه‌ران ڕایانگه‌یاند، كاتێك ئه‌و منداڵانه ده‌ستگیر كراون، ئه‌شكه‌نجه دراون. داوایان كرد لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و دیمه‌نانه بكرێت كه تێیدا ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌كان تۆماركراون. هه‌روه‌ها پارێزه‌ران داوایان كرد ده‌سته‌ی دادگه منداڵه زیندانیكراوه‌كان ئازاد بكات، به‌ڵام ده‌سته‌كه هه‌موو داواكارییه‌كانی پارێزه‌رانی ڕه‌تكرده‌وه و بڕیاری دا منداڵه‌كان به‌زیندانیكراوی بمێننه‌وه. هه‌روه‌ها دادگه دانیشتنه‌كه‌ی بۆ ٥ی نیسان دواخست.
s.m