پاژک: شەڤین بینگۆل لە هەموو گۆڕەپان و ئاستێکدا پێشەنگی ژنان بوو

پارتی ئازادیى ژنانى کوردستان (پاژک) رایگەیاند، هاوڕێ شەڤین هاوڕێیەکی بەوجۆرە بوو، کە لە ژیانی ماوەدرێژی تێکۆشانیدا لە هەموو ئاست و شوێنێکدا ملیتانی پەکەکە و پاژکی بە شێوەیەکى رادیکاڵ گەش کردووە و بووەتە نموونە. بە شێوەیەکى پێداگرانە پێشەنگایەتیی ئازادیی ژ

دەستەى بەڕێوەبەریى پارتی ئازادیى ژنانى کوردستان (پاژک) سەبارەت بە شەهیدبوونی هولیا کول (شەڤین بینگۆل) و هاوڕێیەکانی لە ئەیالەتی ئەرزرۆم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. پاژک رایگەیاند، " تێکۆشانی ئازادیی کوردستان بە قوربانیدانەوە بەرەو ئازادی رێدەکات،  بە فیداکاری و چاونەترسی و نموونەی تێکۆشانی بێوێنە لەم رێگە سەرفرازانەیدا مافەکانى گەلەکەمان دەئافرێنێت. هەزاران قارەمانی بێ وێنەی ئەم تێکۆشانە، بە رەنجێک کە لە رێی ژیانی ئازاد دا دەیدەن، بە جوانیی خۆیان، فەلسەفەی ژیانی ئازاد، حەقێقەت و هێڵی ئێمە دەستنیشان دەکەن. "

بە قارەمانی خۆڕاگریى کرد و شەهید بوو

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە،" هەڤاڵمان شەڤین بینگۆل یەک لە فەرماندەکانی بزووتنەوەی ژنانمان و بە ئارتەشبوونمانە. لە ئەیالەتی ئەرزرۆم لە شەڕ لە دژی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا و ئەرتەشەکەیدا بە حەز و خۆشەویستى و خۆنەویستییەوە و بە قارەمانانە بەرخۆدانى کرد و شەهید بوو."

 لە بەردەوامیی راگەیاندراوەکەى پاژک دا هاتووە، "هاوڕێ شەڤین یەکێک لەو ملیتان و جەنگاوەر سەرەکیانەمان بوو، کە بۆ ئافراندنی ئازادیی ژن و ئازادیی گەلی کورد شەڕی دەکرد. هاوڕێیەکی وەهابوو، کە ژیانی خۆی بۆ ئازادی تەرخان کرد. لە گۆڕەپانی سەربازی، ئایدۆلۆژی و زۆرێک لە گۆڕەپانەکانى تردا چالاک بوو. هاوڕێ شەڤین بە دڵسۆزییە قووڵەکەی خۆی بۆ گەلەکەی، بۆ وڵاتەکەی و کولتور و رۆشنبیرییەکەى، بە حەز و خۆشەویستییەوە بۆ ئازادیی ژن تێکۆشانی پێداگرانە و پتەوی خۆی لە دژی دوژمن، بووە یەکێک لە ملیتان و جەنگاوەرە نمونەیانەی مێژوومان، کە هەرگیز لە بیر ناکرێت.

بە جەنگاوەربوونی خۆی بوو بە خاوەن چالاکانەترین هەڵوێستەکان

بە قارەمانی، هەڵوێستی بە بڕیار، بە پێداگری و ئیدعاکانییەوە بوو بە یەک لە نوێنەرانی سەرکەوتن و جەنگاوەری. هاوڕێ شەڤین لە تێکۆشانی درێژخایەنی ژیانی خۆیدا لە هەموو گۆڕەپانەکاندا جەنگاوەربوونی پەکەکە و پاژکی بە شێوەى رادیکاڵانە دەگەشاندەوە. لە کاتێکدا، کە پێویستی بە تۆکمەترین تیکۆشان هەبوو، لە هەر گۆڕەپانێکدا پێویست بووایە، لەوێ دەبوو. دەشبووە خاوەن هەڵوێستێکی بە بڕیار، پێشەنگ و شەڕڤان. لە دژی هێرش و سیاسەتی سڕینەوە و قڕکەری دوژمن، بەرپرسیارانە پاراستنی گەلی خۆی بەجێدەگەیاند. لە هەر خەباتێکدا بەشدار بوایە بە شێوەیەکی چالاکانە کارەکانى رادەپەڕاند. لە هەر کاتێک دا کە پێویست بوایە لە قورسترین و گەرمترین گۆڕەپانەکانى شەڕدا فەرماندەی هێڵی هەرە پێشەوە بوو.

بە دڵنیایەوە دەبێت دەوڵەتى تورک باجەکەى بدات

دوژمن لە کوردستان دا چاوی بڕیوەتە گەلەکەمان و ئازادیی گەلەکەمان، بۆیە چاوی بە راستی ژیانی ئازاد، کە گەریلا خوڵقاندویەتی هەڵنایەت، هەموو هەبوونی خۆی داناوە بۆ لەناوبردنی گەریلا  و بە فراوانکردنی شەڕ گەلەکەمان لە ناو ببات. لە دژی ئەم هێرشانە، گەریلا بەرخۆدان دەکات، ژنان بەرخۆدان دەکەن، گەلی ئێمە بەرخۆدان دەکەن. شەهیدانی ئێمە دەبنە هۆکاری ئەوە، کە ئێمە تێکۆشان گەش بکەین و ئەوەی ئەوان بۆیان بەجێهێشتووین بە شێوەیەکى توند و تۆکمە بە بڕیار بە پێداگرییەوە تێکۆشانی بۆ بکەین. بە دڵنیاییەوە لە فاشیزم و لە رژێمی پاکتاوکار و کۆمەڵکوژکاری لێپرسینەوە دەکەین و دەبێت باجەکەى بدات. تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد، تێکۆشلنی ئازادیی ژن و ئەو دەستکەوتانەى ئافراندومانن گەیشتوونەتە ئاستێک کە مزگێنیی ئازادیمان پێ دەدەن.

لە کەسایەتیى هاوڕێ شەڤین و هاوڕێیانمان (ئامارگی زیلدا، باهۆز وڵات، دژوار زاگرۆس)، کە پێکەوە شەهید بوون، جارێکی دیکە لە بەرانبەر شەهیدانی شۆڕش سوێندی ئازادی و سەرفرازی دووبارە دەکەینەوە، ئێمە بۆ بەرزراگرتنى یادیان کوردستانی ئازاد و راستیی ژیانی ئازاد دەخوڵقێنین. لە کەسایەتیى هاوڕێ شەڤین دا یادی هەموو  شەهیدانی شۆڕش بە ڕێزەوە بەرزرادەگرین و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی گەلی خۆمان و بنەماڵەى شەهید و هەموو شەهیدان دەکەین. "

ژ.ت