گەریلا ئۆپەراسیۆنێکی سوپای تورکیای کردە ئامانج؛ ٦ سەربازکوژران

گەریلاکانی هەپەگە لەدژی سەربازانی سوپای تورکیا کە لە کێرێ حەسەن، شاری کڕ، گردی چولیا، ئەشکەوتۆک و بلورڤان-ی هەرێمی جوودی سەرقاڵی ئۆپەراسیۆن بوون، چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا ٦سەربازکوژران و١٠سەربازی تریش برینداربوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە لەم بارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، " لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید دەلال ئامەد و شەهیدانی بەستایە لەدژی سوپای تورکیا لە کێرێ حەسەن ، شاری کڕ، گردی چۆلیا، ئەشکەوتۆک وبلورڤان-ی جوودی گەریلاکانمان سوپای تورکیایان کردەئامانج.

لە راگەیەنراوەکەی هەپەگەداهاتووە:

" ڕۆژی ١٩ی ئادار سوپای داگیرکەری تورکیا لە ناوچەی بلورڤان، ئەشکەوتۆک، گردی چۆلیا، شاری کڕ و کێرێ حەسەن-ی سەربە چیای جوودی هەرێمی شڕناخ دەستیان بەئۆپەراسیۆن کردووە. هێزەکانی ئێمە لە چوارچێوەی هەلمەتی شۆرشگێڕانەی شەهید دەلال ئامەد و شەهیدانی بەستایا لەدژی ئەوئۆپەراسیۆنە چالاکییان ئەنجامدا.

چالاکی لەدژی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا

لەماوەی دوو ڕۆژی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا گەریلاکانی ئێمە سوپای داگیرکەری تورکیان بەوردی چاودێری کرد و لەدوو قۆڵەوە هێرشیان کردە سەریان. لەوچالاکییەدا سەربازێک کوژرا و ٤سەربازی تری بریندار بوون.

لەڕۆژی ٢٠ی ئادار لەکاتژمێر ٠٧:٠٠ لەدژی سوپای تورکیا لە دەڤەری ئەشکەوتۆک چالاکیی ئەنجامدارا، لەو چالاکییەدا ٥سەربازی سوپای داگیرکەری تورکیا کوژران و ٦ سەربازی تربریندار بوون.

فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیا گوندی تەحشکێ-یان بۆردومانکرد

ئۆپەراسیۆنەکەی سوپای تورکیا لە چیای جوودی بەبێ ئەنجام لە ٢٠ی ئاداردا بەناچاری کۆتایی هات. لەو ئۆپەراسیۆنەدا هیچ زیانێک بەرگەریلاکانی ئێمە نەکەوتووە.

لە کاتژمێری ٢٢:٠٠ی ڕۆژی ٢٠ ئاداردا فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا  گوندی تەحشکێ-ی مەتینای سەربە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومانکرد. لەو بۆردومانەدا خانوویەک بەتەواوی کاول بوو، هەروەها زیانێکی زۆر بەرباخ وڕەزی هاووڵاتیان کەوتووە.

لە ڕێکەوتی ٢٢ی ئاداردا فڕۆکەکانی دەولەتی تورکیا چیای ڕەش-ی سەربە زاپیان بۆردومانکرد. لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بەرگەریلاکانمان نەکەتووە.

ک-ش