گەلی باشوورى کوردستان هێرشە داگیرکەرییەکانى تورکیایان ئیدانەکرد
لە سلێمانى و بە پێشەنگایەتیى بزووتنەوەى گەنجانى وڵاتپارێز و رێکخستنى ژنانى گەنجى شۆڕشگێڕ، رێپێوانێکی بە مەشخەڵ بۆ ئیدانەکردنى داگیرکارییەکانى دەوڵەتى تورکیا رێکخرا.

گەنجان لە باخى گشتیى سلێمانى کۆبوونەوە و بە رێپێوان بە شەقامى سالمدا بەرە سەهۆڵەکەى شارى سلێمانى رۆیشتن.
گەنجان بۆ ئەوەى سەرنجەکان راکێشنە سەر هێرشە داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورکیا، لە شەقامى سالم و لە سەهۆڵەکە چەندین راگەیاندراویان بەسەر هاووڵاتیاندا بڵاوکردەوە و کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیشیان رێکخست.
ئاکام بەرزنجی لە بزووتنەوەى گەنجانى وڵاتپارێز راگەیاندراوەکەى خوێندەوە و رایگەیاند، دەوڵەتى تورک بۆ ئەوەى گەلی کورد لە هەموو شوێنێک لەناو ببات و خاکەکەى داگیربکات، دەستى بە ئۆپراسیۆن و جموجوڵ و پەلهاوێشتن کردووە.
بەرزنجی راشیگەیاند "دەوڵەتى تورک و ئەردۆغانى تیرۆریست هێرشیان کردووەتە سەر چیاکانى باشوورى کوردستان، بەڵام با تیرۆریست ئەردۆغان باش بزانێت، کە ئەوان ناتوانن نە قەندیل و نە باشوورى کوردستان داگیربکەن. ئێمە داوا لە گەلی باشووری کوردستان دەکەین، کە لە دژى هێرشە داگیرکارییەکانى دەوڵەتى تورک راپەڕن. ئێمە رێگا نادەین برادۆست، قەندیل، سیدەکان و ناوچە ئازادەکانى تر لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە داگیر بکرێت".
دەچن بۆ قەندیل
لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، رۆژى هەینى ٨ى حوزەیران / ١٨ى جۆزەردان لە پارکى نالی لە شاری سلێمانى کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسى رێکدەخەن و دواى ئەوەش دەچن بۆ قەندیل.
هەروەها لە چەمچەماڵ، سەید سادق، سەنگەسەر و هەولێر لە دژى هێرشى داگیرکەریى دەوڵەتى تورک رێپێوانى بە مەشخەڵ رێکخرا. لە چالاکییەکاندا دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر ئیدانەکرا و داوا لە گەلی باشوور کرا، کە لە دژى ئەو هێرشە داگیرکەرییانە راپەڕین.
ر.م