یەپەسە ژن لە دژی ٤ ئۆتۆمبێل و ناوچەیەکى سەربازی و کارگەیەک چالاکییان ئەنجامدا

تیمەکانی وەڵامدانەوەى شەهید بێریڤان جودی لە یەکەی یەپەسە ژن رایانگەیاند، لە چوارچێوەی "هەڵمەتی تۆڵەسەندنەوە لە دژی داگیرکەری و سیخوڕان – بە کرێگیراوان" لە دژی ٤ ئۆتۆمبێل، ناوچەیەکى سەربازی و کارگەیەک چالاکی ئەنجامدرا.

تیمەکانی وەڵامدانی شەهید بێریڤان جودی لە یەکەی یەیەسە ژن رایانگەیاند، لە ٦ی ئاب دا و لە نێوان کاتژمێرەکانی ١٥:٠٠ بۆ ١٦:٠٠ لە ناوچەی بایراک لە ئیزمیر لە دژی ناوچەیەکى سەربازی چالاکیی ئاگر تێبەردان ئەنجامدرا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا زیانێکى زۆر بە ناوچە سەربازییەکە گەیشت و ئاگر بە ناوچەیەکى بەرفراواندا بڵاوبوویەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە ٧ی ئاب و لە نێوان کاتژمێر ٠١:٠٠ بۆ ٠١:٣٠ لە ناوچەى یەنیشەهیری مێرسین ئۆتۆمبێلێکى کەشخە و لوکسی بەڕێوەبەری ئاکەپەی ئەو ناوچەیە ئاگری تێبەردرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە نێوان ٣٠ بۆ ٣١ی تەممووز و ١ی ئاب دا لە ناوچەى بەی ئۆغڵو و کادیکۆی و گازی عوسمان پاشا لە ئیستەنبول ٣ ئۆتۆمبێلی فاشیستەکان ئاگریان تێبەردار و سوتێنران.

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە ١ی ئاب لە ناوچەى توزلا کارگەیەکى فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپە ئاگری تێبەردرا و سوتێنرا.

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو چالاکییانە بۆ یادی فەرماندە نوجان ئەنجامدراون، کە لە حەفتانین بە قارەمانی شەڕی کرد و شەهید بوو.

ژ.ت