١٢ رۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکەی ئامەد دوورخرانەوە

لە ١٦ رۆژنمەنووس کە لە ئامەد دەستگیرکرابوون، لە زیندانی پیتی دی ئامەدەوە بۆ زیندانەکانی ژمارە ١ و ٢ی باڵای ئامەد دوورخرانەوە.

١٦ رۆژنامەنووس لە ٨ی حوزەیراندا لە ئامەد دەستگیرکران و لە ١٦ی حوزەیراندا بە بیانوی ئەندامێتی رێکخستن لە زیندانی پیتی دی ئامەد زیندانیکران. راگەیەنرا کە ١٢ رۆژنامەنووسیان بۆ زیندانەکانی ژامرە ١ و ٢ی ئامەد دوورخراونەتەوە.

محەمەد عەلی ئەرتاش بەڕێوەبەری کاری نوسینی رۆژنامەی خوەبوون، عەزیز ئوروچ ئیدیتۆری ئاژانسی میزۆپۆتامیا و رۆژنامەنووسان رەمەزان گەجیکەن، مەزلۆم گولەر، عەبدولرەحمان ئونجو و سوعات دۆغوخان بۆ زیندانی ژمارە یەک و سەردار ئالتان هاوسەرۆکی کۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی دیجلە و فورات و رۆژنامەنووسان محەمەد شاهین، زەینەلعابدین بولوی، عومەر چەلیک، ئیبراهیم کۆیونجو و لەزگین ئاکدەنیز بۆ زیندانی ژمارە ٢ی ئامەد رەوانەکران.

ف.ق