لە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کامپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) ٢ ئەندامی هێزەکانی پاراستنی جەوهەریی کامپەکە شەهید بوون و دەیان هاووڵاتیی تریش بریندار بوون.
فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی جەوهەریی کامپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) لەبارەی بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کامپی پەنابەرانی مەخمور لە کاتژمێر ٢٢:٠٠ی شەوی رابردوودا رایگەیاند، لە بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا ٢ ئەندامی هێزەکانیان شەهید بوون و دەیان هاووڵاتیی تریش بریندار بوون.
راشیگەیاندوو، هاووڵاتییانی مەدەنی لە کاتی بە هاناوەچوونی بۆ شوێنی بۆردومانەکان، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە کراونەتە ئامانج و بۆردومانکران و بەو هۆیەوە دەیان هاووڵاتیی مەدەنی بریندار بوون. هاووڵاتییە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لە ئێستادا لە ژێر چارەسەریدان.
ئەوەشیان راگەیاندووە، بە ئیرادە پۆڵاینەوە هەر وەک ساڵانی پێشتر درێژە بە تێکۆشان و بەرخودانی خۆیان دەدەن و هەرگیز ئەو هێرش و بۆردومانانە ناتوانێت کاریگەری لە رەوتی خەباتیان بکات. دواتریش زانیاریی ورد لەبارەی ناسنامەى ٢ ئەندامە شەهیدەکەمانەوە بڵاو دەکەینەوە.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوێنێ شەو لە یەک کاتدا کامپی پەنابەرانی مەخمور و شەنگال و دێرکی رۆژئاوای کوردستانی لە رێگەى چەندین فڕۆکەى جەنگییەوە بۆردومان کرد.
ژ.ت