٢٦ ژنی گەنج بەشداری ریزەکانی گەریلا بوون
لە رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا ٢٦ ژنی گەنج رایانگەیاند، کە بەشدارییان لە ریزەکانی گەریلادا کردووە.
لە رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا ٢٦ ژنی گەنج رایانگەیاند، کە بەشدارییان لە ریزەکانی گەریلادا کردووە.
٢٦ ژنی گەنج لە چیاکانی کوردستان راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، کە بۆ سەندنەوەی تۆڵەی شەهید بیشەنگ و شەهید سارا بەشدارییان لە ریزەکانی گەریلادا کردووە.
ژنان بە زاراوەی کوردی سۆرانی و هەروەها بە زمانی تورکی راگەیەندراوەکەیان خوێندەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە هەرگیز ژیانێکی بە بێ رێبەرایەتی قەبوڵ ناکەن و وتیان، " لە چوارپارچەی کوردستانەوە ئێمە بەرامبەر بە کۆلۆنیالیزم و داگیرکەری دەوەستینەوە. وەک ٢٦ ژنی گەنجی کوردستان بۆ مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی رێبەرایەتی لە ٤ی نیسانی ٢٠٢٤دا ئێمە روودەکەینە رۆژ، روودەکەینە رێبەرایەتی و بەشداری ریزەکانی گەریلا دەبین."
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "هەموو گەنجان کە دەیانەوێت بە شێوەیەکی ئازاد، مرۆڤانە و بە شکۆی ژنانەوە بژین، هەموو ژنانی گەنج دەبێت رووبکەنە چیا.. ئێمە بەشداری لە سەرجەم گەنجان دەکەین کە بەشداری رێبەرایەتی بکەن".
ژنانی گەنج داوای بەرفراوانکردن و گوڕدان بە ئاگری بەرخودانی رێبازی بیشەنگ و ساراکانیان کرد و وتیان، 'دەبێت هەمووان باش بزانن کە بە تێکۆشان ئێمە دەتوانین ژیانێکی ئازاد، دیموکراتیک و بە شێوەی ژن بەدەستبهێنین. لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە داوا لە گەنجان و هەموو ژنانی گەنج دەکەین کە خۆیان بگەیەننە راستی، بەشداری لە ریزەکانی پەکەکە و پاژکدا بکەن".
هـ . ب