٣ داگیرکەر سزادران دەوڵەتی تورک تەنیا یەکێکیانی ئاشکرا کرد
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە زاپ ٣ سەربازی تورکی داگیرکەریان سزادا کە یەکێکیان کە ئەفسەری باڵا بووە. دەوڵەتی تورک تەنیا یەک لەو کوژراوانەی ئاشکرا کردووە.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە زاپ ٣ سەربازی تورکی داگیرکەریان سزادا کە یەکێکیان کە ئەفسەری باڵا بووە. دەوڵەتی تورک تەنیا یەک لەو کوژراوانەی ئاشکرا کردووە.
لە راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەندی هەپەگەدا هاتووە، "گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و کۆلۆنیالیست بە شێوەیەکی مێژوویی خۆڕاگری دەکەن و گورزی قورس لە داگیرکەران دەوەشێنن. سوپای تورک کە تاوانباری شەڕە، سەرباری ئەوەی پەنا بۆ شێواز و رێگەی نامرۆڤانە دەبات، لەبەرامبەر بەرخودانی هێزەکانماندا کە بە گیانبازی دەجەنگن، ناتوانێت پێشڕەوی بکات. داگیرکەران بۆ ئەوەی ئەو گورزە قورسانەی لە گەریلاوە بەریان دەکەوێت بشارنەوە زۆر هەوڵ دەدەن. لە دوایین نمونەدا لە زاپ لە چالاکییەکدا لانیکەم ٣ داگیرکەر سزادران کە یەکیان ئەفسەری باڵابوو، تەنیا یەکێکیان ئاشکرا کرد و هەوڵیاندا جارێکیتر راستییەکان لە رای گشتی بشارنەوە.
لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا کە لەسەر هێڵی گیانبازی بێ وچان شەڕ دەکەن لانیکەم ٣ داگیرکەر سادران کە یەککیان ئەفسەری باڵابووە.
سوپای تورکی داگیرکەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ٦ جار بە فڕۆکەی شەڕ، بە دەیان جاریش بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کردووە".
زانیاری بەرفراوان لە سەر چالاکی و هێرشەکان بەم جۆرەیە:
'٥ی کانونی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی ساجا، داگیرکەران کە لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی شەهید کونجی دەسوڕانەوە کەوتنە ژێر جاودێری هێزەکانمان. هێزەکانمان دواتر بە سابۆتاژ لە داگیرکەرانیاندا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەی هێزە گەڕۆکەکانماندا لانیکەم ٣ داگیرکەر سزادران کە یەکێکیان ئەفسەری باڵابوو. دوای چالاکییەکە داگیرکەران بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی تەرمەکانیان لە گۆڕەپانەکە گواستەوە.
٥ی کانونی یەکەم کاتژمێر ٢٣:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا کە لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات بوون.
٦ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٥:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ تیمە گەڕۆکەکانمان لە داگیرکەرانیاندا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابوردا:
٦ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٤:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەرانیاندا.
٦ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٤:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی تیمە گەڕۆکەکانی یەژاستارمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
٦ی کانونی یەکەم لە گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی جودی و شاخی بهار ٦ جار بە فڕۆکەی شەڕ شەڕ بۆردومان کران.
٦ی کانونی یەکەم گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ، شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم و شاخی ئامێدی بە دەیان جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.
هـ . ب