٣ هاوڵاتی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکران

هێزەکانی ئێران لە شاری شنۆ و شارۆچکەی چالدران ٣ هاولاتی کوردیان دەستگیر کرد.

بەپێی زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دوێنێ لە شاری شنو هاوڵاتیەک ببە ناوی عەزیز تاج کە مامۆستایە، لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراوە و چارەنووسی نادیارە.

لە هەمانکاتدا لە گوندی سێگرکێی شارۆچکەی چالدرانی ماکۆی سەر بە پارێزگەی ئۆرمیە، هێزەکانی سوپای پاسداران، دوو هاوڵاتیان بە ناوەکانی محەمەد خالیدی و ئەحمەد خالیدیان دەستگیر کردووە و چارەنووسی ئەوانیش نادیارە.

دەستگیرکردنی هاوڵاتیان و چالاکوانانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەکانی رژێمی ئێرانەوە بەردەوامە. هەفتەی رابردوو ٥ هاولاتی دیکە لە سنە و پیرانشار بێ هیچ بیانوویەک دەستگیرکرابوون.

ف.ق