٣٢٠ ئێزیدی لە کامپێکی دهۆکەوە گەڕانەوە بۆ شەنگال

لە ماوەکانی کۆتایدا گەڕانەوەی کۆچبەرە ئێزییدیەکان بۆ شەنگال لە کامپەکانی باشوری کوردستانەوە زیاتربوون. ڕاگەیاندرا ٢٣٠ ئێزدی لە دهۆکەوە گەڕانەوە بۆ شەنگال.

گەڕانەوەی پەنابەران

گەڕانەوە بۆ شەنگال بەردەوامە

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە ڕاگەیاندراوێک ڕایگەیاند لە چوارچێوەی چۆڵکردنی کامپەکانی پەنابەران لە باشوری کوردستان، ئەمڕۆ بە هاوکاری ڕیکخراوی نێونەتەوەی کۆچبەران، ٣٢٠ کۆچبەری ئێزیدی لە کامپی کیبارتۆی دهۆکەوە گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان لە شەنگال.

هەر لەو ڕاگەیاندراوەدا هاتووە: "بە بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق، هاوکاری دارایی ئەو خێزانانە دەکات کە دەگەڕێنەوە. هەر وەها کارەکانی وەزارەت بۆ گەڕاندنەوەی پەنابەران تا ٣٠ی تەمووز بەردەوام دەبێت."

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران دوێنی ڕایگەیاند؛ ٧٩ بنەماڵەی ئێزیدی لە کامپەکانی دهۆکەوە گەڕاونەتەوە بۆ شەنگال. هەورەها وەزارەت ڕایگەیاندوە ئەو کۆچبەرانە لە سەر داخوازی خۆیان گەڕاونەتەوە، ئەو کەسانەی داوای گەڕانەوە دەکەن دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ شەنگال.

هەروەها ئەوەی ئاشکرا کردەوە، ڕۆژانە ناوی ئەو کەسانە تۆمار دەکرێت کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە.