٣٥ زیندانی باکوری کوردستان دوای ئەشکەنجەدان دوورخرانەوە

لە زیندانی پیتی تی شڕنەخ ٣٥ زیندانی سیاسی بۆ زیندانەکانی دیکە دوورخرانەوە.

نزیکەی ٣٥ زیندانی سیاسی لە زیندانی پیتی تی شڕنەخ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بۆ زیندانەکانی دیکە دەوڵەتی تورک دوورخرانەوە. نازانرێت زیندانیەکان بۆ کوێ دوورخراونەتەوە.

لە ٢٣ی تشرینی یەکەمیشدا بەهۆی فشارەکانەوە، زیندانیەکان ناڕەزاییەکان دەربڕیبوو، پاسەوانەکان هێرشیان کردبووە سەر زیندانیەکان. لە ئەنجامدا بە دەیان زیندانی بریندار کرابوون.

بەپێی زانیاریەکان ژمارەیەکی زۆر لەو زیندانیانە بێ ئەوەی چارەسەریان بۆ بکرێت، بۆ زیندانەکانی دیکە دوورخراونەتەوە.

ف.ق