٨ داگیرکەر سزادران و ٢ سەنگەر رووخێنران
گەریلاکانی ئازادی کوردستان گورزی گەورەیان لە سوپای داگیرکەری تورک داوە. لە چالاکیەکاندا ٨ داگیرکەر سزادرا و ٢ سەنگەر و مۆبێسێک لەناوبران.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان گورزی گەورەیان لە سوپای داگیرکەری تورک داوە. لە چالاکیەکاندا ٨ داگیرکەر سزادرا و ٢ سەنگەر و مۆبێسێک لەناوبران.
هەپەگە وتی، " سوپای داگیرکەری تورک ناتوانێت بەرخۆدانی گەورەی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بشکێنێت کە بە رۆح و بوێری ئاپۆیی هەموو رۆژێک گەورەتر دەبێت. هێزەکانمان بە پێشەنگایەتی تیمە گەڕۆکەکان، ریباز و تاکتیکی گەریلای سەردەمی نوێی گورزی قورس لە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەدەن.
لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا ٨ داگیرکەر سزادران، ٢ سەنگەر و سیستمێکی کامێرای مۆبێس و تەڵەیەک لەناوبران. سوپای داگیرکەری تورک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی ٩ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمایی، دەیان جار بە ئۆبۆس و تانک و هاوەن و چەکی قورس تۆپباران و بۆردومان کرد."
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکان و هێرشەکان ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە؛
"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری بازەکانگی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛
کاتژمێر لەنێوان ٠٧:٠٠ و ٠٨:٠٠ی ٩ی تشرینی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، ٢ جار بە چەکی قورس لە داگیرکەراندرا لە سەنگەرەکانی شەڕی شەهید ئاگر.
کاتژمێر ٠٩:٠٠ی ٩ی تشرینی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، سیستمێکی کامێرای مۆبیسی داگیرکەران کە مین لە دەروبەری چێنرابوو لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات، لەلایەن تیمەکانمانەوە دیاری کرا. هێزە پسپۆڕەکانمان سیستمی کامێرای مۆبیس و تەڵەکەیان لەناوبرد.
کاتژمێر ٠٩:٥٠ی ٩ی تشرینی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا بە سابۆتاژ لەداگیرکەراندرا کە بەرەو سەنگەرەکانی شەڕی شەهید ئاگر پێشڕەویان دەکرد. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا داگیرکەرێک سزادرا.
کاتژمێر ١٢:٠٠ی ٩ی تشرینی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ساجا بە سویقاست لە داگیرکەراندرا لەسەر گردی شەهید سیپان و داگیرکەرێک سزادرا.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی خواکورک؛
کاتژمێر ٠٨:٤٠ و ١١:٥٠ی ٩ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی خواکورک لەدژی داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی شەهید دەروێش تیمەکانمان ٢ جار بە چەکی قورس چالاکیان کرد. لە ئەنجامدا ٤ داگیرکەر سزادران و ٢ سەنگەریش لەناوبران.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید ساڤاش مەرەش؛
کاتژمێر ١٠:٣٠ و ١٥:٣٠ی ٩ی تشرینی یەکەم تیمەکانمان بە سویقاست لە داگیرکەرانیاندا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی. لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران.
کاتژمێر ١٨:٣٠ی ٩ی تشرینی یەکەم تیمەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی لە داگیرکەرانیاندا.
کاتژمێر ١١:٠٠ و ١٢:٠٠ی ٩ی تشرینی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی، تیمەکانمان ٢ جار لەدژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا.
هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی؛
٩ی تشرینی یەکەم لە گۆڕەپانی سیدا، سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات ٧ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمایی بۆردومانکران.
٩ی تشرینی یەکەم سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم، سەنگەرەکانی شەڕی شەهید ئاگر لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، ٢ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی بۆردومانکران.
هێرشی سوپای داگیرکەری تورک؛
٩ی تشرینی یەکەم، گۆڕەپانەکانی چەمچۆ، گردی جوودی و گردی ئێف ئێم بە دەیان جار بە ئۆبیس، تانک، هاوەن و چەکی قورس بۆردومانکران.
٩ی تشرینی یەکەم لەسەر ئاسمانی گۆڕەپانی بەرخۆدانی ساجا و سەنگەرەکانی شەهید خورسی درۆنەکان سووڕانەوە."
ف.ق