٩٧٨ ڕۆژە زانیاری لە سەر پژمان مورادی نییە

ڕاگەیاندرا ٩٧٨ ڕۆژە پژمان مورادی لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە ڕفێندراوە و هیچ زانیارییەکی لە بارەوە نییە.

ئاژانسی هرانا کە لە لایەن چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤەوە بەڕێوە دەبرێت، ئاشکرای کرد کە ٩٧٨ ڕۆژە هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی پژمان مورادی (٣٣ساڵ) خەڵکی ڕوانسەری سەر بە کرماشان لە لایەن پاسدارانی ئێرانەوە ڕفێندراوە. لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەکراوە؛ لەو ڕۆژەوەی پژمان مورادی ڕفێندراوە هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی نییە.

دەستنیشانکرا کە چەند جارێک ماڵباتی پژمان مورادی بە دواداچوونیان کردوە، زانیویانە لە لایەن پاسدارانی ئێرانەوە ڕفێندراوە و لە زیندانی سنەیە.

پژمان مورادی لە مانگی ئاداری ٢٠٢٢ دا لە لایەن هەواڵگری سوپای پاسدارانی ئێرانەوە ڕفێندراوە، هاوسەرگیری کردوە و کچێکی هەیە.