ڕاگەیاندراوی نەخۆشخانە: دۆخی تەندرووستی ئۆندەر بەرەو باشبوون دەچێت

دکتۆرانی سری سورەیا ئۆندەر ڕایانگەیاند دۆخی تەندرووستی سری سورەیا ئۆندەر بەرەو باشی دەچێت و وەڵامی چارەسەرییەکانی ئەرێنییە.

سری سورەیا ئۆندەر

ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی سری سورەیا ئۆندەر لە شەوی ١٥ی نسان بە هۆیی جەڵتەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا و بەهۆی مەترسی لەسەر ژیانی نەشتگەرییەکی ١٢ کاتژمێریی بۆ ئەنجام درا.

لەو نەخۆشخانەیەیی سری سورەیا ئۆندەری تێدا چارەسەر دەکرێت، پەیوەست بە دۆخی تەندرووستی ئۆندەرەوە ڕاگەیاندراوێک درا و ئاماژە کرا بەوەی دۆخی ئۆندەر بەرەو باشبوون دەچێت و بە باشی چارەسەرییەکانی بۆ دەکرێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "بەگشتی بەباشی وەڵامی چارەسەرییەکانمان دەداتەوە. خستنەژێر چاودێری چڕی ٢٤ کاتژمێری بەردەوامە. پێوانە تەندرووستییەکانی بەرەوو باشتربوون دەچن، پەستانی خوێن و لێدانی دڵی بە بەراورد بە دوێنی باشترە."