بە دەیان هەزار کەس لە ئاگری کۆبوونەوە

لە ئاگری لە گردبوونەوەی کۆتایی نەورۆزدا، پەیامی ئەوەدرا لە ٣١ی ئاداردا وەڵامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەدەینەوە.

ڕێکخستنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) ی ئاگری، لە گۆڕەپانی دۆرتیۆل "نەورۆزی مەزنی ئاگری و گردبوونەوەی کۆتایی" ئەنجمام دەدات. لە کاتژمێرەکانی سەرەتایی ڕۆژدا، بە هەزارن کەس لە دوو قۆڵەوە بە ڕێپێوانکردنەوە ڕژانە گۆڕەپانی نەورۆز. گەنجان بە هەڵکردنی مەشخەڵی ئاگرەوە ڕەنگیان بەخشی بە گۆڕەپانەکە. بەشداربووانی گۆڕەپانەکە بە جل و بەرگی تایبەتەوە، بە بەردەوامی درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە" بەبەرزی دەوتەوە. هەرەوەها ئەندامانی ئەنجومەنی گەنجانی دەم پارتی پانکراتی "ئیتر هیچ هێز و کەسێک ناتوانێ زمان و چاندمان پشتگوێبخات" بەرزکردەوە.

گۆڕەپانەکە لە کاتێکی زۆر کەمدا پڕبوو لە خەڵک و جەماوەری گەل بە گۆرانییەکانیانەوە گۆڤەندیان گێڕا.

دوای خولەكێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدان، کۆمیتەی ئامادەکار و هاسەرۆکی دەم پارتی شارەکە سڵاوییان لەگەل کرد. دواتر بەربژێری دەم پارتی هاوشارەوانی ئاگری محمەد ئاکووش قسەیکرد و وتی: "کەس نەماوە دەسەڵات نەگرێت، ئێمە نەچوینە سەر ماڵی کەس، پرۆژەی ئێمە ڕوونە و بۆ هەموو کەسمان ڕونکردۆتەوە، پرۆژەی ئێمە پرۆژەی بونیادنانە."

دواتر بەربژێری هاوشارەوانی ئاگری غەزال ئاراس قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا لە ٣١ی ئاداردا بە خۆمان منداڵاکانمانەوە دەچینە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

چالاکوانی تەژەئا دیلان گوڤەنچ قسەیکرد و وتی: "مانگی ئادار مانگی بەرخۆدانە، لە هەمان کاتدا مانگی کۆمەڵکوژییە. نەورۆز ڕۆژی تێکۆشان و بەرخۆدانی گەلی کوردە. نەورۆزی کاوە، رۆناهی، رەوشەن و سەما یوجەیە. لە هەرجێگەیەک تاڵانی و دزی هەبێ ئەوە بەرخۆدان و تێکۆشان لەو جێگەیە هەیە. هێرشەکان زۆربوون، گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان سەختربووە، سیاسەتی شەڕی تایبەت درێژەی هەیە. چی دەبێت با ببێت ئێمە پێشوازیمان لە نەورۆز کرد و گەلمان دەست لە بەرخۆدانی خۆی بەرنادات."

لە پیرۆزباییەکەدا پەیامی ڕێبەری گەلی کورد کە بۆ نەورۆزی ٢٠١٣ دایبوو، خوێندرایەوە.

گردبوونەوەکە بە جۆشێکی زۆرەوە بەردەوامە.