بۆ گەریلای یەژا ستار مەراسیمی پرسە دانرا
لە وێرانشار بۆ گەریلای یەژا ستار عایشە داگدەلەن ناسراو بە (نالین دڵگەش چیا) کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهید بوو، مەراسیمی پرسە بەڕێوە چوو.
لە وێرانشار بۆ گەریلای یەژا ستار عایشە داگدەلەن ناسراو بە (نالین دڵگەش چیا) کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهید بوو، مەراسیمی پرسە بەڕێوە چوو.
عایشە داگدەلەن (نالین دڵگەش چیا) گەریلای یەژا ستار کە لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە هێرشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهید بوو، لە لایەن بنەماڵەکەی لە ناوچەی وێرانشاری شاری ڕوحا مەراسیمی پرسەی بۆ دانرا. پەرلەمانتاری دەم پارتی شاری ڕوحا عومەر ئۆجالان، بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی پشتیوانی و هاوکاریی لە بنەماڵەی کەسوکاری ونبووەکان (KATDER)، ئەندامانی مەجلیسی دایکانی ئاشتی، بەڕێوەبەرانی دەم پارتی و پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)ی شارەکە سەردانی مەراسیمەکەیان کرد و سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید کرد.
عومەر ئۆجالان پەرلەمانتاری دەم پارتی لە پرسەکەدا وتی: "ئێمە بۆ کۆتاییهێنان بەم ئازارە لە تێکۆشانداین". پرسە و سەرەخۆشی لە کەلتوور و نەریتی کورداندا جێگەی گرنگی هەیە. لێرە مرۆڤەکان ئازار دەچێژن، بەڵام لە دەرەوە بەسەدان پۆلیس ریزیان بەستووە. ئۆجالان ئاماژەی بە گەمارۆدانەکانی پۆلیس دا ناڕەزایەتی خۆی نیشاندا.
عومەر ئۆجالان باسی لەوەشکرد کە ئەوان بۆ ئاشتییەکی شکۆمەند لە تێکۆشاندان و وتی: "وەک دەزانن لەم دواییانەدا چوومە سەردانی بەڕێز ئۆجالان. لە سەردانەکەدا بەڕێز ئۆجالان ڕایگەیاند: "من ئامادەم بۆ ئاشتی و چارەسەری. ئەم ئازارە دەبێت بە زووترین کات کۆتایی پێبێت. ڕێگری لە پرسە و سەرەخۆشی ڕاست نییە. پێویستە هەمووان لەم کێشەیە تێبگەین. گەلەکەمان قەد نکۆڵی و ئاسمیلەکردنی قبوڵ نەکردووە و قبوڵیشی ناکات. بۆیە دەستی ئاشتیەک کە بەڕێز ئۆجالان درێژی کردووە زۆر گرنگە. کورد بە کوشتن و کۆمەڵکوژی کۆتایی نایەت. وەک کورد پێویستە دەستی ئاشتی کە درێژ کراوە بەهێزی بکەین. بۆیە دەبێت بە زووترین کات وڵامی ئەم داواکارییە بدرێتەوە. ئەمڕۆ. پێویستە بە زووترین کات لەگەڵ موخاتەبی ئاشتی و چارەسەری دانوستان دەست پێبکات."
دوای قسەکانی عومەر ئۆجالان دروشمی "شەهید نامرن"وترایەوە.
جێی ئاماژەیە بنەماڵەی شەهید بۆ ٣ ڕۆژان مەراسیمی پرسە دەگێڕن.