'بە ڕۆحێتی نەورۆزەوە ڕێبەرێتی ئازاد بکەین و داگیرکەران تێکبشکێنین'
گەریلاکانی یەژا ستار و هەپەگە، ئاماژەیان بەوەدا؛ بە ڕۆحێتی نەورۆزی ٢٠٢٤ەوە ئازادی ڕێبەرێتی پێکبهینین و داگیرکەران لە کوردستان تێکبشکێنین.
گەریلاکانی یەژا ستار و هەپەگە، ئاماژەیان بەوەدا؛ بە ڕۆحێتی نەورۆزی ٢٠٢٤ەوە ئازادی ڕێبەرێتی پێکبهینین و داگیرکەران لە کوردستان تێکبشکێنین.
بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە گەریلاکانی یەژا ستار و هەپەگە بۆ ئاژانسمان (ANF) قسەیانکرد.
گەریلای یەژا ستار ڕوگەش جودی: لە پێش هەموویەوە نەورۆزی ٢٠٢٤ لە ڕێبەر ئاپۆ، لە هەموو شەهیدانی شۆڕش، لە تەواوی گەل، لە هاوڕێیانمان لە زیندان و لە دایکانی شەممە پیرۆز دەکەین. نەورۆزی ٢٠٢٤ ببێتە نەورۆزی ئازادی ڕێبەرێتی. ئەو مەشخەڵەی کە کاوەی ئاسنگەر هەڵیگیرساند، بە دەستی مەزڵوم دۆغان، ڕەهشانان و زەکیە ئالکانانەوە بەردەوامی هەیە، لە ئێستاشدا بۆ ئێمە ڕێگەی ڕووناکییە.
گەریلا بە باوەڕێکی بەهێزەوە چالاکی لە بەرامبەر داگیرکاری ئەنجام دەدات. ئەم چالاکیەنەمان لە هەموو بار و دۆخێکدا بەردەوام دەبێت. ئەم ساڵمان ببێتە ساڵی تێکۆشانی بەرفراوانتر و چالاکتر. بەرۆحی نەورۆزەوە وەک گەریلاکانی یەژا ستار و هەپەگە بەرخۆدان دەکەین و سەرکەوتن پێکبهێنین. بەڵێن دەدەین بەگەلمان ئاگری نەورۆز لە لوتکەی چیاکاندا گەشتر دەکەین.
'ساڵی نوێ بکەینە ساڵی ئازادی جەستەیی ڕیبەر ئاپۆ'
گەریلای یەژا ستار نودەم چیا: جەژنی نەورۆز لە ڕێبەرێتی، لە کەسێتی هاوڕێ سەما، ڕوناهی، ڕەشان و مەزڵوم دۆغاندا لە هەموو شەهیدانی شۆڕش پیرۆزدەکەین و یادییان دەکەینەوە. نەورۆزی ٥٢ـەمینی تەڤگەری ئازادی کوردستان ببێتە نەورۆزی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ. ئاگری نەورۆز کە هاوڕێ مەزڵوم دۆغان لە زیندانی ئامەددا گەشاندیەوە تا ڕۆژی ئەمڕۆ بەردەوامە. هاوڕێ مەزڵوم دۆغان سیمبۆڵی بەرخۆدانە بۆ ئێمە.
لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان وەک گەریلاکانی یەژا ستار و هەپەگە، بۆ ماوەی سێ ساڵە بە ئامانجی سەرکەوتن و شکاندی گۆشەگیری لە سەر ڕێبەرێتی تێکۆشانێکی بێهاوتا بەڕێوەدەبرێت. خۆی لە خۆیدا دوژمن لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا تێکچووە، بەڵام تێکچون و شکانی خۆی قبوڵ ناکات. بە هەڵمەتی شۆڕشگێری شەهید هەڵمەت دێرەلووکەوە، ساڵی نوێ بکەینە ساڵی ئازادکردنی جەستەی رێبەر ئاپۆ. هەر ئاستەنگێک بێتە پێش، ڕێگە لە تێکۆشان و بەرخۆدانمان ناگرێ. هەتا کۆتایی لەدژی دوژمنی داگیرکەر شەڕ دەکەین. خاکی کوردستان بۆ دوژمن بە جێناهێڵین، چونکە ئەم خاکە، خاکی گەلی کوردە نەک خاکی دەوڵەتی تورکی فاشیست.
دیمەنی ئەو چالاکیانەی کە هاوڕێیانمان لە دژی هێزەکانی داگیرکەر ئەنجامی دەدن، بۆ ڕای گشتی بڵادەکرێتەوە. ڕاستیەکە و هەموو کەسێک بینوێتی. هەر چەندە دەوڵەتی تورک شەڕی تایبەت بەڕێوەدەبات، بەڵام لە ڕووی دەرونییەوە تێکچوە. لەبەر ئەوەی چالاکی زیاتربوونە. ئاگری نەورۆز هەموو کاتێک لە سەر چیا گەش دەبێت و بەرخۆدان مەزنتر دەبێت.
'بە چالاکی، هەڵ هەڵە و چەپڵەی گەریلاوە نەورۆز زۆر مانادارتر دەبێت'
گەریلای هەپەگە کاژین رۆژیندا: لە پێش هەموویەوە جەژنی نەورۆز لە ڕێبە ئاپۆ، گەلی وڵاتپارێزی کوردستان، هەموو شەهیدان و تێکۆشەرانی سەر چیا پیرۆز دەکەم. لە سەر چیا ئاگری نەورۆز گەشکرا و بە چەپڵە و هەڵ هەڵەی گەریلاوە نەورۆز زۆر خۆشتردەبێت.
شەهید مەزڵوم دۆغان ئاگری نەورۆزی لە ناو تێکۆشانی ئێمەدا کردەوە. ئەم رۆحە فیدای و بەهێزە لەمڕۆدا لە چیاکانی کوردستان بەردەوامە. بەرۆحی نەورۆزەوە گەریلاکانی ئازادی لە چیاکاندانە لە دژی دوژمن بەرخۆدان دەکەن. دەبینین هاوڕێیانمان بەو ڕۆحێتەوە لە ئەنقەرەی دڵی داگیرکەردا چالاکی ئەنجام دەدەن. ئەم ڕۆحێتە هەتابێت بەهێزتر دەبێت. لە دژی داگیرکەران بەم ڕۆحێتەوە بەرخۆدان بەڕیوەدەبرێت.
لەم ماوانەی کۆتایدا گەریلا لە ناو دڵی دوژمندا و لە سەر شاخ ئاگری نەورۆزییان کردەوە. ئەمەش هێزی رۆحی نەورۆز پیشان دەدات.
لەسەر ئەم بنەمایە رێچکەگری ڕێگەی ئازادیین. هێڵی سەرۆکایەتی بە رۆحی نەورۆزەوە سەردەخەین. بە رۆحی نەورۆزەوە لە چیاکانی کوردستان، دوژمن تێکدەشکێنین. ئەمە باوەڕ و ئایدیایی ئێمەی گەریلای هەپەگە و یەژا ستارە.