بۆ شەهید تەل عوزێر پرسە دانرا: خاوەنداری لە گەریلا بکەن

بۆ گەریلای هەپەگە شەهید تەل عوزێر کە لە زاپ شەهید بوو، پرسە دانرا. لە قسەکردنەکانی پرسەکەدا بانگەوازی بۆ بەرخۆدانی گەریلاکرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، ١٢ی کانونی یەکەم بە راگەیەندراوێک ئاماژەی بەوەدا کە گەریلایەکیان بەناوی ئاگر تەل عوزێری خەڵکی شەنگال، لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەری تورکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ لە ١١ی حوزەیراندا شەهید بوو.

دوێنێ لە خانەسوور بۆ گەریلای هەپەگە خالد قاسم (ئاگر تەل عوزێر) لەنێو ماڵی خانەوادەکەی پرسەدانرا. پرسەکە سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

بە سەدان کەس لە هەموو گوند و هەرێمەکانی شەنگال و باشوری کوردستان سەردانی پرسەکەیان کرد.

هەروەها خانەوادە، سەرۆک هۆز و ریشسپیەکانی هۆزی شەهید ئاگر رایانگەیاند، دوای فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ پەدەکە شەنگالی بەجێهێشت و وتی، " گەریلا فریای خەڵکی شەنگال کەوت و ئێمەیان لە قڕکردن رزگار کرد. ئێستاش پێویستە ئێمە خاوەنداری لە گەریلا بکەین."

هەروەها لەسەر ناوی خانەوادەی شەهید، شەمۆ خوەدێدا قسەی کرد و وتی، " بەرخۆدانی هەڤاڵ ئاگر لە چیا ئازادەکان، سەرمان لەنێو گەلەکەماندا بەرز دەکاتەوە. ئێمە لێرەوە تاوەکو چیا ئازادەکان بەرخۆدانی گەریلا پیرۆز دەکەین و رایدەگەیەنین کە ئامادەین، لەگەڵ گەریلاکانی ئازادی، لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەڕ بکەین."

ف.ق