بانگەواز بۆ نەورۆزی وان کرا: کاتی ژیانی ئازادیی ڕێبەرێتی هاتووە!

کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆزی وان داوای لە گەل کرد بەشداری پیرۆزبای ١٧ ئازاری قەڵای وان ببن و وتییان: "کات کاتی شکاندی گۆشەگیری، کاتی ژیانی ئازادیی ڕێبەرێتییە."

١٧ ئازار لە پێش قەڵای وان بە دروشمی "ڕاپەرە کاتی ئازادی و سەرکەوتنە" پیرۆزبای نەورۆز ئەنجام دەدرێت. کۆمیتەی ئامادەکاری نەرۆزی وان پەیوەست بە چالاکی پیرۆزبایکردنەکە لە بینای ڕێکخستنی پارتی یەکسانی و دەیموکراسی گەلان (دەم پارتی) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، ڕاگەیاندراوەکە لە لایەن پارێزەر ئەبرۆ دەمیرتەپە خوێندرایەوە.

دەمیرتەپە ئەوەی دەرخست پێویستە گەلی کورد نەورۆزی ئەمساڵ بگۆڕێت بۆ هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر سیاسی بۆ پرسی کورد'.

لە درێژەدا دەمیرتەپە وتی: "بیستنی دەنگی عەبدوڵا ئۆجالان و ئەنجامدانی پەیوەندی لەگەڵیدا، کلیلی دەرگای ئاشتییە. بۆیە بە باوەڕ، بریارداری، ئیراد و دوپاتکردنەوە گۆڕەپانەکانی نەورۆز دەبێتە هۆکاری شکاندی گۆشەگیری و ئازادی جەستەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، کە پارێزەری ئاشتییەکی بە شکۆیە.

بەڵێنی ئێمەش بۆ هەموو ئەو قارەمانانە کە نەورۆزیان گەیاندوە بە ڕۆژی ئەمرۆ، ئازادی و یەکێتیە. دەستپێکی ئاگری ئەمساڵی نەورۆز لە ١٥ی ئادار لە کەربۆران دەکرێتەوە کە هەواری کاوەی هاوچەرخی مەزڵوم دۆغانە. ئێمەش لە ١٧ی ئاداردا لە پێش قەڵای وان ئاگری نەورۆز گەشدەکەینەوە. بەم بۆنەیەوە داوا هەموو گەلی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوین دەکەین، ببنە پریشکی ئاگری نەورۆزی ٢٠٢٤. کات کاتی شکاندنی گۆشەگیری و ژیانی ئازادی بەڕێز ئۆجالانە. کات کاتی پێکهێنای یەکێتی نەتەوەیی کوردە. کات کاتی خاوەنداریکردنە لە زمان، ناسنامە و چاندی گەلی خۆمانە."