جه‌میل بایك هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه به‌شداری له 'به‌رنامه‌ی تایبه‌ت'ی ستێرك تی ڤیدا كرد و په‌یوه‌ست به په‌ره‌سه‌ندنه گرنگه‌كانی ساڵی 2021 قسه‌ی كرد.
له به‌شی سه‌ره‌تای به‌رنامه‌كه‌دا بایك سه‌رنجی بۆ سه‌ر گۆشه‌گیری سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان راكێشا و باسی له‌وه‌كرد، كه گۆشه‌گیری دژوارتر بووه. هه‌روه‌ها باسی له گرنگی كه‌مپینی نێونه‌ته‌وه‌یی ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كرد.
بایك سه‌باره‌ت به بێده‌نگی هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌رامبه‌ر به هێرشه كیمیاییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیاش وتی، ناتۆ و یه‌كێتی ئه‌وروپا هاوكاری ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركن.
به‌شی سه‌ره‌تای چاوپێكه‌وتنی جه‌میل بایك هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه له‌گه‌ڵ ستێرك تی ڤی به‌م جۆره‌یه:
- دەوڵەتی تورکی فاشیست دوای ئەوەی لە گارێ گورزی بەرکەوت بۆ ئەوەی تەمەنی خۆی درێژبکاتەوە ئەمجارەیان روویکردە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین. بەرخۆدانی گەریلا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی بەتاڵ کردەوە. بە گشتی لە ساڵی 2021دا بەرخۆدانی گەریلا گەیشتە چ ئاستێک؟
من بە رێزدارییەوە یادی قارەمانەکانی مامڕەشۆ، زەندۆرا، وەرخەلێ، گرێ سۆر دەکەمەوە. بەو گیانبازانەوە بزوتنەوەکە زیاتر گەشایەوە. لە مێژووی ئێمەدا گیانبازەکانمان زۆر چالاکیان ئەنجامداوە. گیانبازییەکانی زیندانی ئامەد، گیانبازی زیلان لە دێرسیم، هێڵی بەرخۆدانی بۆ ئاستێکی باڵاتر هەڵکشاند. ئەو پێوانانەی بەرخۆدان کە لەو کاتەی رێبەرایەتی بزوتنەوەکەی دامەزراند، بۆ خۆیان بە بنەما گرت. بۆ ئێمەش ئەو پێوانانەی کە گیانبازان دایانڕشت بنەمایە. وڵاتپارێزی و شۆڕشگێڕی بە گوێرەی ئەو پێوانانە دەکرێن.
گەریلا لە دۆخێکی دژواردایە، لە دژی هەموو جۆرە چەکێک بەرخۆدانێکی مێژوویی ئەنجام دەدات. بەو شێوەیەش گورزی قورس لە دەوڵەتی تورک وەشێنراوە. دەوڵەتی تورک وایدانابوو شکستەکەی لە گارێ بە مەتینا، زاپ و ئاڤاشین قەرەبوو بکاتەوە و پلانەکانی لە گارێ سەربخات. لە بەر ئەوەش هێرشەکانی چڕ و قورس کردەوە. ئەگەر لەو هێرشانەدا سەربکەوتنایە، بەو جۆرە دەچوونە هەڵبژاردن و رەوایەتیان بە دەسەڵاتەکەیان دەبەخشی. دەیانویست ئەو پەیامە بگەیەنن کە ئەوان بەهێزن. بەڵام گەریلا قارەمانەکان رێگەیان پێنەدان. گەریلا هەروەک چۆن لە گارێ ئامانجەکانیانی بەتاڵ کردەوە، لە گۆڕەپانەکانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیاش پوچەڵی کردنەوە.
دەوڵەتی تورک بۆی دەرکەوت کە سەرەڕای ئەو هەموو چەکەش ناتوانن بگەنە ئەنجام، ئەمجارەیان پەدەکە دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)یان هێنایە ناوەوە. یاخود دەوڵەتی تورک ویستی لە رێگەی پەدەکەوە ئەنجام بەدەست بهێنێت. بەڵام هەرچەندە لە لایەن پەدەکەشەوە هاوکاری کران، ئامانجەکانیان نەپێکا. ئەمجارەیان چەکی کیمیاییان بەکارهێنا. لە دژی ئەوەش گەریلا قارەمانەکان بەرخۆدانیکی مێژووییان ئەنجامدا. دەوڵەتی تورک و پەدەکە وایاندانابوو کە لە بەرامبەر چەکی کیمیاییدا گەریلا ناتوانێت خۆی رابگرێت. گەریلاش لەبەرامبەر هەموو جۆرە چەکێک لەوانە چەکی کیمیایی بەرخۆدان دەکات. لەبەر ئەوەش دەوڵەتی تورک ناچار بوو لەو گۆڕەپانانەی ماوەی هەشت مانگ بوو مابوونەوە، بکشێنەوە. گەلەکەشمان دەبێت ئەوە بزانێت. ئەوە بە بەرخۆدان و قارەمانێتی هەڤاڵان روویدا. گەریلا گیانی خۆی بەخشی و هێرشە پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتی تورکی لەسەر گەلەکەمان راگرت.
ئەو کۆنسێپتەی (دید) دەوڵەتی تورک لەسەر پەکەکە و گەلی کورد کۆنسێپتی پاکتاو و کۆمەڵکوژیە. لەو کۆنسێپتەدا هەم دەوڵەتی تورک و هەم پەدەکەشی تێدابوو. هەڵبەت لە پشت ئەوانیشەوە هێزی دیکەش هەبوون بەڵام بە کردەوە ئەوەی جێبەجێیان دەکرد پەدەکە و دەوڵەتی تورک بوون. ئەرکی پەدەکە گەمارۆدانی گەریلا و لە جوڵە خستنی گەریلابوو، هەر وەها ئەرکی ئەو بوو کە هەرێمەکانی گەریلا بداتە دەوڵەتی تورک. دەوڵەتی تورکیش بەو زانیارییە هەواڵگرییانەی پەدەکە پێی دەدات ئامانجی پاکتاوکردنی گەریلای هەبوو. ئەگەر شەهیدبوون روویان دابێت ئەوە تەنیا بە چەکی دەوڵەتی تورک نەبووە، لەوەدا پەدەکەش رۆڵی هەیە. ئەگەر پەدەکە گەمارۆی نەسەپاندایە، ئەگەر ئابڵۆقەی نەدایە، زانیاری نەدایە دەوڵەتی تورک ئەو نەیدەتوانی ئەوانە بکات. پێویستە گەلەکەمان ئەوە بزانێت. لەبەر ئەوەی لە گۆڕەپانەکانی گەریلادا داستانی نەبەردی دەنوسرێنەوە.
- ده‌وڵه‌تی تورك كۆمهڵكوژكهر به له‌ئێستاش له دژی گه‌لی كورد و گه‌ریلا چه‌كی كیمیایی به‌كارهێنابوو، به‌ڵام له ساڵی 2021دا ئه‌و كاره‌ی زیاتر كرد. به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌ی زۆر به‌دواوه بوو. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی تورك هێشتاش چه‌كی كیمیایی هه‌ڵده‌دات. رای ئێوه له‌و باره‌وه چییه؟
ده‌وڵه‌تی تورك هه‌ركاتێك ته‌نگه‌تاو ده‌بێت چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنێت. نه‌ته‌نیا هه‌ر له‌ئێستادا چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنێت، كاتێك مرۆڤ له رابردوو ده‌ڕوانێت زۆر جار ئه‌و كاره‌ی كردووه. له سه‌ره‌تادا ئیحسان سه‌بری چاغڵانگیر به راشكاوی وتبوو كه دهرسیمیهكانیان له ئه‌شكه‌وتدا چۆن 'وه‌ك مشك' ژه‌هرخوارد كردووه. هه‌روه‌ها كاتێك مرۆڤ له مێژووی به‌رخۆدانی ئێمه ده‌ڕوانێت له زۆر گۆڕه‌پاندا چه‌كی كیمیایی به‌كارهێنراون. له ساڵی 2012دا له ئاڤاشینه‌وه تا زاپ، دێرسیم له زۆر هه‌رێم چه‌كی كیمیاییان هه‌ڵدا. ئه‌و دۆخه كاراكته‌ری ده‌وڵه‌ت نیشان ده‌دات. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌وڵه‌تێكه له دژی گه‌لان، دیموكراسی و ئازادییه. وه‌ك چۆن پێشتر زۆر كۆمه‌ڵگایان پاكتاو كرد ئێستاش ده‌یانه‌وێت گه‌لی كورد پاكتاو بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا و ناتۆ په‌یوه‌ندیان رێكخست. به هاوكاری یه‌كێتی ئه‌وروپا و ناتۆ ویستیان گه‌لی كورد قڕ بكه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش ده‌یانزانی ناتوانن ئه‌و كاره بكه‌ن.
ناتۆ و یه‌كێتی ئه‌وروپا تێوەگلاون، به‌رپرسن له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی
بۆ نمونه ئێستا ده‌وڵه‌تی تورك چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنێت. له دۆخی ئاسایی‌دا ناتۆ و یه‌كێتی ئه‌وروپا پێویسته قه‌ده‌غه‌ی بكات. به‌ڵام ده‌بینین كه ناتۆ و یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌نگیان لێده‌رنایات. ده‌وڵه‌تی توركیش ئه‌وه ده‌قۆزێته‌وه و زیاتر چه‌كی كیمیایی هه‌ڵده‌دات. یه‌كێتی ئه‌وروپا و ناتۆ له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بێده‌نگن. به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ماددین. له‌به‌ر ئه‌وه ناتۆ و یه‌كێتی ئه‌وروپا لاڵبوون. ته‌نیا ده‌وڵه‌تی تورك به‌رپرس نییه له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی، ئه‌وانیش به‌رپرسن. بۆ نمونه كاتێك له ناوچه‌یه‌ك چه‌كی كیمیاییش بهكارنههێنرابێت، ته‌نیا ناویشی هێنرابێت زۆر هه‌نگاو ده‌گرنه‌به‌ر. به‌ڵام له كوردستان له دژی چه‌كی كیمیایی كه‌سی ده‌نگی لێده‌رنایات، هانیش ده‌درێت. پێویسته گه‌له‌كه‌مان ئه‌وه ببینێت. هه‌ر وه‌ك چۆن یاساكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌سه‌ر ئێمه‌دا جێبه‌جێ ناكرێن، پێویسته ئێمه‌ش یاساكانی ئه‌وان به فه‌رمی نه‌ناسین، هه‌ر كات ئێمه‌یان قبوڵ كرد ئه‌و كات ئێمه‌ش ئه‌وان قبوڵ ده‌كه‌ین.
ده‌وڵه‌تی تورك، یه‌كێتی ئه‌وروپا، ناتۆ و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان با بزانن هه‌ر چی چه‌كیش به‌كاربهێنن ئێمه تێكۆشانی خۆمان درێژه پێده‌ده‌ین. با لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه بكه‌ن. با نه‌ڵێن ئێمه چۆكیان پێداده‌ین، كه‌س ناتوانێت چۆكمان پێدابدات و ناچار به خۆبهدهستوهدانمان بكات، با هه‌موو كه‌سێك به باشی ئه‌وه بزانێت.
په‌ده‌كه كاری ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌نجام ده‌دات
ساڵی 2021 له لایه‌كه‌وه به‌رخۆدانی گه‌ریلا به‌ره‌وپێشچوو، له‌لایه‌كی تریشه‌وه خیانه‌تی په‌ده‌كه. له بۆسه و داوی په‌ده‌كه‌دا نۆ گه‌ریلا شه‌هیدبوون. ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی په‌ده‌كه چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر گه‌ل و سیاسه‌تی كورد دانا؟
هه‌موو كه‌س ده‌زانێت له سه‌ره‌تاوه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ په‌ده‌كه هه‌بووه. په‌ده‌كه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیش په‌یوه‌ندی هه‌یه. به‌ڵام ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌ده‌كه و ده‌وڵه‌تی تورك وه‌ك جاران نییه. به ته‌واوه‌تی تێكه‌ڵ به كۆنسێپت (دید) ده‌وڵه‌تی تورك له دژی په‌كه‌كه بووه. وادیار ده‌وڵه‌تی تورك هه‌ندێك به‌ڵێنیان به په‌ده‌كه داوه. په‌ده‌كه‌ش له‌به‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی پێیدراون له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركدا یه‌كی گرتووه و له‌لای وایه كه ده‌توانێت به‌و جۆره په‌كه‌كه له ناو ببات. له‌وان وایه، ئه‌گه‌ر به‌و جۆره بكات هه‌موو شتێكی بۆ ده‌مێنێته‌وه. واته سه‌رجه‌م ئه‌و به‌هایانه‌ی په‌كه‌كه ئافراندونی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌توانن له‌ناویان ببه‌ن. بۆیه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك یه‌كیگرتووه و له دژی په‌كه‌كه شه‌ڕ ده‌كات. په‌ده‌كه هێزێكی له‌و جۆره نییه كه له ده‌ره‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه بێت و ته‌نیا پشتتیوانی له ده‌وڵه‌تی تورك بكات. نه‌خێر، په‌ده‌كه له ناو شه‌ڕه‌كه‌دایه. له پیلانگێڕی دژی په‌كه‌كه‌دا ئه‌ركی په‌ده‌كه‌ش و ئه‌ركی ده‌وڵه‌تی توركیش دیاره.
بۆچی پەدەکە پشتیوانی لە دەوڵەتی تورک دەکات؟ چی روودەدات ئەگەر پشتگیری نەکات؟
وەک گوتم دەوڵەتی تورک چەند بەڵێنێکی پێداون واتە بەڵێنەکانی وەک؛ "ئەگەر پەکەکە لەناوببرێت، ئێوە لە دەسەڵاتدا دەمێننەوە، ئەوا لە باشور بەردەوام دەبن، ئێمە لە بەرامبەر ئێوەدا ناوەستینەوە" پەدەکەش پشت بەو بەڵێنانە دەبەستێت و لەبەردەم گەریلادا بۆسە دادەنێت. لە بۆسەیەیدا 3 هاوڕێ و 7 هاوڕێ لە بۆسەیەکی دیکەدا کرانە ئامانج. هاوڕێیەک بە زیندوویی ڕزگاری بوو و خۆی گەیاندە ئێمە. هیچ زانیارییەک لە هاوڕێیەکی دیکە وەرنەگیراوە. ئەمە ڕاستیەکەیە. ئەرکی دەوڵەتی تورک ئێستا لەلایەن پەدەکەەوە جێبەجێ دەکرێت. هەر وەک چۆن دەوڵەتی تورک بۆسە دادەنێت و هەڤاڵان شەهید دەکات و زیندانیان دەکات و هەزاران کەس ئەشکەنجە دەدات. پەدەکەش بۆسە بۆ لەبەرانبەر هەڤاڵانمان دادەنێت و شەهیدیان دەکات. بانگەشە لەبەرانبەر هەندێک کەس دەکات و دەستگیر و ئەشکەنجەیان دەدات. پەدەکەش ڕێگە نادات ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڕژێمی فاشیستەوە لە باکور هەڵاتون بە ئازادی بژین. پێیان دەڵێت "یان خزمەتمان دەکەن، ببن بە سیخوڕمان، یان تەسلیمی دەوڵەتی تورکیاتان دەکەم، تۆ نا‌توانیت لە هەرێمەکەم بمێنیتەوە"
دەوڵەتی تورک لاشەی گەریلا ئەشکەنجە دەدات، تەرمەکان بە پۆستە ڕەوانەی خێزانەکان دەکات، هەروەها پەدەکە گەریلا شەهید دەکات و تەرمەکانیش ناداتە خانەوادەکانیان. خێزانەکان دەڵێن ' تەرمەکانمان بدەنێ' بەڵام پەدەکە نە بە بەڵێ و نە بە نا، وەڵام ناداتەوە. گەلەکەمان داوا لە پەدەکە دەکەن کە بۆچی لەگەڵ دەوڵەتی تورک دژی گەریلاکان کار دەکات و هەوڵ دەدات تێبگات پەدەکە خۆی بەحزبێکی کوردی دەزانێت و دەڵێت " ئێمە دەستکەوتەکانی کورد دەپارێزین" بەڵام جیهان دەزانێت کە دەوڵەتی تورک دوژمنی کوردە. بۆیە هەمووان دەیانەوێت بزانن پەدەکە چۆن لەگەڵ وەها دەوڵەتێک دژ بە گەریلا کار دەکات. گەلەکەمان ئەو ڕێبازانەی پەدەکە قبوڵ ناکەن. سیاسەتی پەدەکە سیاسەتێکی هەڵەیە. خزمەتی گەلی کورد ناکات، خزمەتی دەوڵەتی تورک دەکات. ئامانجی دەوڵەتی تورک لەناوبردنی پەکەکە و قڕکردنی گەلی کوردە. ئەمە ئاشکرایە هیچ کەسێک چاوەڕێی نەدەکرد کە پەدەکە سیاسەتێکی لەو شێوەیە پەیڕەو بکات بەڵام ئەمڕۆ ئەم سیاسەتە پەیڕەو دەکات.
جەنگی جیهانی سێیەم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەچێت. ئەم جەنگە ئەو هاوسەنگییەی لە دژی گەلی کورد دانرابوو لەناوبرد و خزمەتی بە گەلی کورد کرد. دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر کوردان چونکە بینیبووی گەلی کورد لەم شەڕەدا سەردەکەوێت. ئەگەر کورد بتوانێت لەم شەڕەدا یەکبگرن، ئەوا دەستکەوتی گەورە بەدەست دەهێنن. دەرفەتێکی زۆر گرنگە لە مێژووی گەلی کورددا دروست بووە، هەر کەسێک خۆی بە کورد دەزانێت، بۆ بەرژەوەندی گەلی کورد شەڕ بکات، دەبێت ئەم دەرفەتە لەبەرچاو بگیرێت. پەدەکە لە جیاتی ئەوەی پەیوەندی بە کوردەوە بکات. لە پەیوەندیدایە لەگەڵ دەوڵەتی تورک کە دوژمنی کوردە. واتە ئەو دەرفەتانەی کە هەیە لەناو دەبات. نابێت گەلەکەمان ئەم سیاسەتە قبوڵ بکات.
لەسەر بنەمای پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، تێکۆشانی ژنان فراوان دەبێت. بەتایبەتی لەساڵی 2021دا خەباتی ژنان گەیشتە ئاستێکی بەرز. تێکۆشانی ئازادی ژنان چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟
پێشتر خەباتی ژنان هەبووە و لەوانەیە لاواز بووبێت، زۆر ڕێکخراو نەبوون، بەڵام تێکۆشان هەبوو. ئەمەش جوڵەی ژنانی بەرەو پێشەوە نەبرد. چونکە بەناڕەزایی ڕەفتاریان دەکرد. لێرەدا ڕێبەرتی ئەرکێکی مێژوویی بۆ ژنان و مرۆڤایەتی جێبەجێ کرد. تیۆری و فەلسەفە و ئایدیۆلۆژیای بزووتنەوەی ژنانی دامەزراند. لەسەر ئەم بنەمایە ڕێگەی بۆ ڕێکخراوەیی ژنان کردەوە. بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە بزووتنەوەی ژنان کرد. بزووتنەوەی ژنان بە پشتیوانی ڕێبەرتی بنەمایەکی فەلسەفی و ئایدیۆلۆژیی هەبوو. ئەمەش بزووتنەوەی ئازادیی ژنانی بەهێز کرد. ئەم دۆخە هەمو بزووتنەوەی ژنانی لە جیهاندا پێشخست و بزووتنەوەکەمانی بەهێز کرد. ئەگەر ئەمڕۆ ژنانی کورد پێشەنگی تێکۆشان بکەن، لەبەر ئەوەیە کە هێڵی ڕێبەرتیان کردووەتە بناغە. ئەمڕۆ تەڤگەری ئازادیی ژنان نمونەیەکە بۆ هەموو ژنانی جیهان. ئەمەش هۆشیارییەک بۆ ژنی کورد و گەلی کورد دروست دەکات.
ڕۆژێک دێت و هەمووان دەڵێن کە ڕێبەری ئاپۆ خزمەتێکی گەورەی بە ژنان و کۆمەڵگا و هەموو مرۆڤایەتی لە کەسایەتی ژناندا کردووە. چونکە بۆ یەکەم جار لە مێژوودا مرۆڤ بناغەیەکی فیکری و فەلسەفی بۆ بزووتنەوەی ژنان داناوە، ئەویش ڕێبەرتیە. ڕێبەرایەتی وتی پەکەکە بزووتنەوەیەکی ژنانە واتە بزووتنەوەی ئازادییە ژنانە. هێزی پێشەنگیان لە تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی‌دا دروستکرد. بۆیە لەگەڵ ژناندا هۆشیاریی ئازادی دروست بوو. لەبەر ئەوە ئیتر ژنان دەسەڵاتی پیاوسالاری قبوڵ ناکەن، ئەوان دەبینن کە بزووتنەوەی ژنان کاریگەری گەورەی لەسەر سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری هەیە. لەبەر ئەوەیە کە ئەوان بە توڕەییەوە هەڵسوکەوت دەکەن. دەسەڵاتدارانی پیاوسالاری لە تورکیا ولە ئاستی نێودەوڵەتیدا هێرش دەکەنە سەر ژنان.
لە تورکیا سلێمان سۆیلو بە ڕوونی ژنانی کردە ئامانج و وتی: "پەکەکە ڕێکخراوێکی ژنانە، دەبێت ڕێگری لە ژنان بکەین" بەم شێوەیە ژنانی کردە ئامانج. واتە هەموو ڕۆژێک ژنان دەکوژن، ئەشکەنجە دەدەن، سووکایەتیان پێدەکەن، دەستگیریان دەکەن، دەستدرێژی دەکەنە سەر ژنان. بەم شێوەیە دەیانەوێت ئیرادەی ژنان بشکێنن.
ژنانیش لە دژی ئەمە لەسەر پێن. ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ڕۆڵی خۆیان لەخەباتی ئازادی و دیموکراسیدا جێبەجێ دەکەن. ڕۆح دەدەنە کۆمەڵگا و بزووتنەوەکەمان. حکومەتی ئاکەپە - مەهەپە وەر وەک چۆن دوژمنی گەلی کوردە و بە هەمان شێوە دوژمنی ژنانە. لە دژی ئەمە ژنانی کورد و تورک پێکەوە شەڕ دەکەن. لە مێژوودا، وەک بۆ کرێکاران دەوترێت: "تەنها شتێک کە لەدەستیان دەدەن زنجیرەکانیانە"، هەمان ڕستە بۆ ژنانیش ڕاستە. بەم تێکۆشانە ژنان دەتوانن زنجیرەکانیان بشکێنن. هیچ شتێک نیە بۆ دۆڕاندن جگە لەوە. ئازادی سەردەکەوێت. نەک هەر بۆ خۆیان سەردەکەون بۆ هەموو مرۆڤایەتی سەردەکەون. ئێمە پێمان وایە لە ساڵی 2022دا تێکۆشانی ژنان بەهێز دەبێت.
ساڵی 2021 دۆسیەی داخستن دژی هەدەپە کرایەوە بەڵام بەپێی ئامارەکان، سەرەڕای فشار و زۆرداری، کاریگەری هەدەپە زیادی کردووە. واتە دەوڵەت نەیتوانی ئیرادەی ئازادانەی خەڵک تەسلیم بکات. بەرگری لەم ئیرادەیە ئازادە و ئەو ڕووداوانە چۆن هەڵدەسەنگێنیت کە لە ساڵی 2021دا لە سیاسەتدا ڕوو دەدەن؟
ڕێبەر ئاپۆ خەبات دەکات کە گەل لە هەموو هەلومەرجێکدا بەرخۆدان بکات. گەلی کورد هەوڵێکی مێژوویی داوە و تێکۆشانێکی گەورەیان ئەنجام داوە. لە ئەنجامدا دەستکەوتێکی وەها بەدیهاتووە کە لە هەموو هەلومەرجێکدا بۆ ئازادی تێدەکۆشێت. لەسەر ئەم بنەمایەش شۆڕشێکی دیموکراتی لە کوردستاندا ئەنجامدرا. لەحاڵەتێکی وادا زەحمەتە ئەم شۆڕشە لەناوببرێت و ئەو خەڵکەی ئەم شۆڕشەی دروست کردووە چونکە گەلی کورد لەخەوی مردن بەئاگا بوو. هەروەها هەموو شتێکی لە خەبات و ژیاندا بینی. هیچ شتێک نەماوە کە گەلی کورد نەیبینیبێت. بۆیە کەس ناتوانێت بەئاسانی ئەو خەڵکە لەناوببات و ناتوانێت ئیرادەی ئەم گەلە بشکێنێت، واتە خۆی بەدەستوە نادات. چونکە ئەم کەسانە لە فەلسەفەی ڕێبەرتی تێگەیشتبوون، ئەو بەهایانەیان بینی کە دروست بوون. گەلی کورد تامی ئازادی کردووە. کەس ناتوانێت وای لێبکات کە هەنگاو بەرەدواوە بنێت و خۆبەدەستەوەدان مەحاڵە.
بەهۆی شۆڕشی دیموکراتی لە کوردستان سیاسەتی دیموکراتی لە ئەنجامدا دروست بوو. بێگومان چەپی تورک و دێموکرات و ڕۆشنبیر و هونەرمەندانیش کاریان بۆ پەرەپێدانی سیاسەتی دێموکراتی کردووە، بەڵام سیاسەتی دێموکراتی لە ڕێگەی کاری ڕێبەرتیەوە گەیشتووەتە ئەو ئاستە مەزنە. لەسەر ئەم بنەمایە ڕێبەرتی لە کوردستان شۆڕشێکی دروست کردووە. لەنێو گەلی کورددا عەقڵییەتی ئازادی و دیموکراسی دروست بوو. دەوڵەتی تورک هەرچییەک بکات ئیتر ناتوانێت گەلی کورد لە تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی‌دا بگەڕێنێتەوە. سیاسەتی دیموکراتیش لەسەر بنەمای ئەم ئەنجامانەی شۆڕش دروست بوو. نەک تەنها هێرش دەکەنە سەر هەدەپە، لە تورکیا ئەوەی لەسەر بنەمای سیاسەتی دیموکراتییە، کە دەیەوێت تورکیا دیموکراتی بێت کار دەکات دەبێتە ئامانج، هێرش دەکاتە سەر هەموویان بەڵام لە هەمووشیانەوە زیاتر فشار دەخەنە سەر هەدەپە. چونکە هەدەپە خاوەنداری لە هەمووان دەکات. واتە خاوەنداری لە دەستکەوتی هێزەکانی ئازادی و دیموکراسی دەکات.
پێویستی سەرەکی لە تورکیا بە بەهێزکردنی هاوپەیمانی دیموکراتی هەیە
هەدەپە دەیەوێت سیاسەتی دیموکراتی لە تورکیا پەرە پێبدات. دەیەوێت تورکیا بکاتە کۆماری دیموکراتی. تورکیا هیچ ڕێزێکی لە ناوەوە و دەرەوە نییە. ئەوان بەدوای سیاسەتدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی تورکیا لەو دۆخە دەربچێت. بۆ ئەوەی لە نێو گەلاندا یەکێتی دروست ببێت پێویستە تورکیاش لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا بەڕێزەوە بجووڵێتەوە. چارەسەری کێشەکان لەتورکیا لەسەر بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکانی هێزەکانی ئازادی و دیموکراسییەوە دەبێت، واتە بەرژەوەندی حزبەکەی نا، بەڵکو بەرژەوەندی تورکیا دەکاتە ئامانج. بۆ ئەم سیاسەتەی دەیکات بێگومان کەموکورتی و لاوازییان هەیە بەڵام سیاسەتی ڕاست و دروست پەیڕەو دەکەن. بەهۆی سیاسەتی دروستەوە فشار و ئەشکەنجە و دەستگیرکردن لەبەرانەریان هەیە. گەلیش ئەمە دەبینێت.
هێزەکانی دیموکراسی و ئازادی و هونەرمەندان و ڕۆشنبیران هەموو کەسێک ئەمە دەبینێت. هەموو کەس دەبینێت کە ئاکەپە - مەهەپە تەنیا خۆی دەپارێزێت و ئەوانەی دیکەش وەک دوژمن و خیانەتکار ڕادەگەیەنێت. هەدەپە ئەو هەڵسەنگاندنە ئەنجام دەدات، چونکە گەلی هەیە. حکومەتی ئاکەپە - مەهەپە دەیەوێت کوردان لەناوببات و هەدەپەش بەم شێوەیە بەرەنگاری دەبێتەوە. دەڵێت ئەم سیاسەتە تورکیا تێکدەشکێنێت. دەبێت ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت. ئەگەر ئەو کێشەیە بە دیموکراسیانە چارەسەر بکرێت تورکیا سەردەکەوێت. گەلانیش، هێزە دیموکراسیخوازەکان، خاوەنداری لە هەدەپە دەکەن. بە پێچەوانەوە فشار ناتوانێت هەدەپە لاواز بکات، هەدەپە بە فشار بەهێزتر دەبێت.
لەتورکیادا پێویستی بنەڕەتی بە پتەوکردنی هاوپەیمانیی دیموکراسی هەیە. نابێت ئەم هاوپەیمانییە تەنیا لە کۆمەڵێک چەپ و دیموکرات پێک بێت. پێویستە هەموو ئەو کەسانەی کە لە هاوپەیمانیی ئاکەپە - مەهەپەوە بێزارن، بەشداری لەم هاوپەیمانیە ببن. تەنها بەم شێوەیە ئەنجامەکان بەدەست دەهێنرێت. هاوپەیمانیی دیموکراتی کاتێک هەموو ڕەنگەکانی تورکیا نوێنەرایەتی دەکرێت ئەو هێزە لەو کاتەدا ناتوانێت بەرگری بکات و تەواو بوو. ئەگەر ئەم جۆرە هەنگاوانە بگیرێتە بەر، لە ساڵی 2022دا حکومەتی ئاکەپە - مەهەپە تێکدەشکێنرێت.
ئاکەپە - مەهەپەی فاشیست لە ساڵی 2021دا هێرشی قورسی لە دژی گەلی کورد ئەنجامدا. بەرپرسانی دەوڵەت ڕۆڵیان هەیە لەهێرشە ڕەگەزپەرستەکان و ڕووداوەکانی دەستدرێژیدا. ئەم هێرش و کوشتارانە لە چوارچێوەی شەڕی تایبەتدا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
دەوڵەتی تورک دەوڵەتێکە کە شەڕی تایبەت بەڕێوە دەبات. پێشتر لەسەر ئەم بنەمایە دروست کراوە. بۆیە هەمیشە دوژمن بۆ خۆی دروست دەکات و بەم شێوەیە دوای فاشیزم و ڕەگەزپەرستی دەکەوێت.
هێرش و کوشتار دژی گەلی کورد ئامانجێکی هەیە. دەوڵەتی تورک هەوڵی داوە ڕێگری لە هاوپەیمانیی گەلی تورکیا بکات چونکە گەلی کورد بە دوژمن دەبینێت. بەم شێوەیە دەیویست کۆمەڵکوژیی کوردان بگەیەنێتە ئامانج، بەڵام رێبەر ئاپۆ بە تێکۆشانەوە ئەو ستراتێژییەی دروست کرد و پەیوەندی گەلی کورد لەگەڵ گەلی تورکیا دروست کرد. دەوڵەتی تورک ئەمەی بە هەڕەشە زانی. ئەوان خۆیان دەیانەوێت کورد لەناوبەرن، بۆیە هەوڵ دەدەن ڕێگە لە پێکهێنانی هاوپەیمانی بگرن. بۆیان دەرکەوت کە گەلی کورد لە تورکیا هێزێکی مەزنە و کاریگەری زۆری لەسەر سیاسەتی تورکیا هەیە. مەترسیەکی گەورە هەیە بۆ سەریان ئەگەر ڕێگرییان لێنەکەن. بۆ نموونە کوردیان لە کۆنیا کۆمەڵکوژ کرد. ئەمە سیاسەتی دەوڵەتی تورکیایە. بەهۆی ئەم عەقڵیەتەوە سیاستی کورد قبوڵ ناکەن. لە کۆنیاەوە تا ئیزمیر، بۆ ئیستەنبول، لە زۆر ناوچە، ئەگەر هێرش بکەنە سەر کوردان، ئەگەر بکوژن، برینداریان بکەن بەم هۆیەوەیە. بۆیە بەم شێوەیە دەیانەوێت کورد بترسێنن. بۆ ئەوەی کورد بەرامبەریان نەوەستێتەوە و پەیوەندی بە گەلی تورکیاوە نەکات و هەڕەشەیان بۆ دروست نەکات، دەیانەوێت کورد بکەنە تورک. ئەگەر لەشفرۆشی و هێرۆین و سیخوڕی بڵاوببێتەوە ئەوە بەشێکە لە سیاسەتی جینۆساید. هەوڵ دەدەن بەم شێوەیە کۆمەڵگای کوردی دابەش بکەن و لە ئازادی و دیموکراسی و بەهاکانیان دووریان بخەنەوە.
بەم شێوەیە دەیانەوێت کورد لەناوبەرن و کوردستان بکەنە دەوڵەتێک بۆ خۆیان و تەنیا تورک و سوننە لە سەرتاسەری تورکیادا هەبن. بۆیە ئایین و مەزهەبەکان و گەلانی تر هەمووی ڕەتدەکەنەوە. دەیانەوێت تەنها تورک و سوننە و ئاکەپە -مەهەپە قبوڵ بکەن. هەموو کەسێکی تر خیانەتکار دەبینن و دەیەوێت لەناویان ببات. ئەمەش هۆکاری بڵاوبوونەوەی لەشفرۆشی و سیخوڕی و هێرۆینە و بەتایبەتی لەکوردستان. ئامانجیان لەناوبردنی گەلی کوردە لەبەر ئەوەیە ئەوان هەموو ئەمانە دەکەن."
ف.ق / ژ.ت