گڕۆپێکی ڕۆشنبیرانی باشووری کوردستان لە شاری هەولێر کە پێشمەرگەیەکی دێرینیشی تێدابوو، بە ئامانجی پیرۆزبایی جەژنی قوربان و گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی گشتیی سیاسیی کوردستان سەردانی نوێنەرایەتیی پارتی دیمۆکراتی گەلان- هەدەپەیان لە هەولێر کرد و لەلایەن ناهید ئەرمیش و حیکمەت خەتیب نوێنەرانی هەدەپە پێشوازییان لێکرا.
لەم چاوپێکەوتنەدا باس لەوەکرا کە چۆن دەکرێت ستاتۆی ڕۆژاوای کوردستان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بەفەرمی بناسرێت و هەروەها لە ساڵیادی پەیمانی لۆزاندا کێشەکانی داگیرکاریی و بەربەستەکانی بەردەم یەکێتی نەتەوەیی خرانە بەر باس، لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەدا ئاماژە بەو کێشانە کە لە ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا سەریان هەڵداوە و ئەنجامەکانی کرا.
لەکۆتاییدا نوێنەرەکانی هەدەپە دڵخۆشیی خۆیان بۆ سەردانی ڕۆشنبیران دەڕبڕی و ڕایانگەیاند کە گفتوگۆیەکی بەرفراوان و سوودمەندیان هەبووە.
ف.ق