عەبدوڵلا ئیدیگ ئەندامی ئەنجومەنی پارتی هەدەپە دەستگیرکرا

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە ناوچەی نسێبین و قۆسەری مێردین، عەبدوڵلا ئیدیگ ئەندامی ئەنجومەنی پارتی هەدەپە دەستگیرکرا.

لە ئۆپەراسیۆنیی قڕکردنی سیاسیدا کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە ناوچەکانی نسێبین و قۆسەری مێردین بەڕێوەچوو، عەبدوڵلا ئیدیگ ئەندامی ئەنجومەنی پارتی هەدەپە، سەعید سرداش، ئوزگور ئەرمیش ئەندامانی هەدەپە و عەبدوڵلا ئایاڤ ئەندامی کۆمەڵەی کەلتوری میزۆپۆتامیا دەستگیرکران.

لە چوارچێوەی ئۆپەڕاسیۆنەکەدا عەبدوڵلا ئیدیگ ئەندامی ئەنجومەنی پارتی هەدەپە، کە بە فڕۆکە لە ئەنقەرەوە چووە مێردین، لە فڕۆکەخانەی مێردین دەستگیرکرا.

عەبدوڵلا ئیدیگ بۆ لقی تیمی بەڕێوەبەری پۆلیسی مێردین گواسترایەوە.

ف.ق