به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌میه‌وه‌ داعش ده‌ستی به‌ رفاندنی شوانه‌كان كردووه‌

چه‌ته‌كانی داعش له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌ مه‌خمور و ده‌وروبه‌ری جموجۆڵیان زیاد كردووه‌ و ده‌ستیان به‌ رفاندنی مرۆڤه‌كان كردووه‌. داعش له‌ ناوچه‌ی قه‌راج ٢ شوانیان رفاند.

له‌ماوه‌ی رابردوودا تا دێت له‌ ناوچه‌كانی باشوری كوردستان هه‌م جموجۆڵ و هه‌م كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كانی چه‌ته‌كانی داعش زیاتر ده‌بن.

چه‌ته‌كانی داعش له‌ قه‌راجی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی مه‌خمور ٢ شوانیان رفاند و تائێستا چاره‌نووسیان دیار نییه‌.

دره‌نگانی شه‌وی رابردوو چه‌ته‌كانی داعش له‌ ناوچه‌ی قه‌راجی سه‌ر به‌ مه‌خمور دوو شوانیان رفاند و تائێستا چاره‌نووسیان نازانرێت.

پێشتریش به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ناوچه‌ی خورماتوو رایگه‌یاندبوو، چه‌ته‌كانی داعش له‌ گوندی زه‌رگه‌ی سه‌ر به‌ خورماتوو چوار شوانیان رفاندووه‌.

راگه‌یه‌نرا بۆ دۆزینه‌وه‌یان سه‌ربازانی عێراق ده‌ستیان به‌ ئۆپراسیۆنێكی گه‌ڕان و پشكنین كردووه‌.

هـ . ب