به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك كه‌ په‌نابه‌ری تێدابوون ٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

له‌ ناوچه‌ی ئه‌لجه‌وازی به‌دلیس، پاسێك كه‌ په‌نابه‌ری تێدابوون وه‌رگه‌ڕا. ٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٢٥كه‌سیش برینداربوون.

له‌ نزیك گوندی باخچه‌ده‌ڕه‌ی ناوچه‌ی ئه‌لجه‌واز، پاسێك كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستدا و وه‌رگه‌ڕا.

له‌ ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا ٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٥ كه‌سیش برینداربوون.

برینداره‌كان به‌ ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری بۆ نه‌خۆشخانه‌كان له‌ ناوچه‌كانی ئه‌لجه‌واز، خه‌ڵات و تاتوان گواسترانه‌وه‌.

هـ . ب