به‌رله ۳۷ ساڵ به فه‌رمانداریه‌تی هه‌ڤاڵ مه‌عسوم كۆركماز "عگید" قه‌ڵه‌مبازی ۱٥ی ئابی ۱۹۸٤ ده‌ستی پێكرد. به‌بێ پسانه‌وه ماوه‌ی ۳۷ ساڵه گه‌ریلای ئازادی كوردستان رووبه‌ڕووی سته‌مكارترین داگیركه‌ری سه‌ر كوردستان، ده‌وڵه‌تی فاشیستی تورك شه‌ڕ ده‌كا. تێكۆشانی ئازادی كوردستان به رێبه‌رایه‌تی رێبه‌ر ئاپۆ له ساڵی ۱۹۷۳ یه‌كه‌م هه‌نگاوی هاویشت، له ۱۹۷۸ بوو به پارتی و ئه‌ركی پێشه‌نگایه‌تی شۆڕشی كوردستانی خسته سه‌رشانی خۆی.
دوای كوده‌تای ۱۲‌ی ئه‌یلولی ۱۹۸۰ ئیدی هه‌موو پارت و گرووپه سیاسی و شۆڕشگێڕیه‌كان خزێندرابوونه كونجی زیندانه‌كان، به‌شێكیشیان چووبوونه ده‌ره‌وه‌ی وڵات. ئه‌و تێكۆشانه‌ی كه له ۱۹۷۳ ده‌ستی پێكردبوو، له زیندانی ئامه‌د له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ڤاڵانی پێشه‌نگی وه‌ك" مه‌زلوم، كه‌مال، خه‌یری، عاكف و عه‌لی" بوو به به‌رخودانی و بۆیه‌ش دروشمی به‌رخودان ژیانه، ته‌سلیمیه‌ت مردنه به‌رزكرایه‌وه، ئه‌وه گووترا كه به‌رخودان سه‌رده‌كه‌وێت. به‌ڕاستیش به‌رخودان سه‌ركه‌وت، چونكه ئه‌و به‌رخودانه كونجی زیندانی كرده قوتابخانه‌ی به‌رخودان و تا رۆژی ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه.
به‌رخودانی ۱٤ی ته‌ممووزی ۱۹۸۲ی زیندانی ئامه‌د، ئاستی هه‌ره به‌رزی بڕیارداری بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌ی كه كوده‌تای ۱۲‌ی ئه‌یلول به‌رپای كردوه گیرسانه‌وه دروست ببێت. وه‌نه‌بێ تاكو ساڵی ۱۹۸٤ هیچ جۆره شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان شۆڕشگێڕانی په‌كه‌كه و داگیركه‌رانی تورك دروست نه‌ببێت، چه‌ندین چالاكی له‌به‌رامبه‌ر بهكرێگیراوان و پیاوانی ده‌وڵه‌ت ئه‌نجامدرابوو، خۆی له‌خۆیدا ئاپۆچیه‌كان به چالاكیه‌كانیان دهناسێندرانهوه، هه‌مانكات شه‌هیدی وه‌ك حه‌قی قه‌رار و خه‌لیل چاوگوون و ساڵح كهنداڵیش به‌ر له قۆناخی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی چه‌كدارین، ۱٥ی ئاب ته‌نها هه‌ڵمه‌تێكی شه‌ڕ نییه، به‌ڵكو قه‌ڵه‌مبازێكه له شۆڕشی كوردستان.
رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی فاشیست و داگیركه‌ری تورك، بۆ گه‌لی كورد وه‌ك خه‌ونێك بوو. چونكه تا ئه‌و به‌رواره ته‌نها ده‌وڵه‌تی تورك هێرش ده‌كرده سه‌ر كوردان و كه‌ی بیویستایه ئه‌وا به ئاره‌زووی خۆی له‌ناوی ده‌بردن. چیرۆكی كوشتنی ۳۳ كه‌س له‌ناوچه‌ی ئۆزاڵپی وان باشترین به‌ڵگه‌یه، كه به ۳۳ گولـله ناسراوه.
قه‌ڵه‌مبازی ۱٥ی ئابی ۱۹۸٤ ئه‌وه‌نده‌ی قه‌ڵه‌مبازێكی چه‌كداریه، زیاتر ئایدیۆلۆژی و سیاسیه. زۆر هێزو لایهنیتریش له كوردستان هه‌بوون، ده‌بێ ژماره‌یان له په‌كه‌كه‌ش زیاتربێ، به‌ڵام ئه‌و ئیراده‌یان نه‌بوو رووبه‌ڕووی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك ببنه‌وه. بۆیه‌ش سه‌رئه‌نجام هه‌موو ئه‌و گرووپ و رێكخستنانه چوون ئاواره‌ی ئه‌وروپا بوون و تائێستاش نه‌یانتوانی ببنه خاوه‌ن هیچ رۆڵێك له گۆڕانكاریه‌كان. بۆیه زۆركه‌س ئه‌و پرسیاره ده‌كات و ده‌ڵێن؛ بۆچی له باكوور ته‌نها په‌كه‌كه هه‌یه؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی روونه، چونكه ته‌نها په‌كه‌كه رووبه‌ڕووی داگیركه‌ری وه‌ستایه‌وه، ئه‌وانیتر رایانكرد و چوونه ئاواره‌ی. له‌لایه‌كیتریش شۆڕشگیڕانی په‌كه‌كه له رۆژی یه‌كه‌مه‌وه تا رۆژی ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ی به‌قسه گووتوویانه به كرداریش جێبه‌جێیان كردووه.
۳۷ ساڵ گه‌ریلای ئازادی له شه‌ڕێكی نا به‌رابه‌ر له رووی دووه‌مین هێزی ناتۆ وه‌ستاوه‌ته‌وه‌و تاكو ئێستا چه‌ندین جار بهچۆكی داهێناوه. ئه‌گه‌ر پشتگیری ناتۆ بۆ ده‌وڵه‌تی تورك نه‌بوایه، تائێستا چه‌ندین جاربوو ئه‌و ده‌وڵه‌ته تێكچووبوو. بۆیه ناكرێ به‌ته‌نها له‌و شه‌ڕه‌دا باسی دوژمنایه‌تی ده‌وڵه‌تی تورك بكه‌ین، به‌ڵكو پێویسته سیسته‌می سه‌رمایه‌داری كه له‌ئێستادا سوپاكه‌یان ناتۆیه ده‌وڵه‌تی توركی له بواره‌كانی ئابوری، ته‌كنه‌لۆژی و ته‌كنیكی شه‌ڕ و له نێوده‌وڵه‌تیش پشتگیری كردووه. له‌لایه‌كیتریش ده‌وڵه‌تانی تری داگیركه‌ری كوردستان له‌پێناو ئه‌وه‌ی پرسی كورد له باكووری كوردستان نه‌گاته چاره‌سه‌ری، بۆیه له‌كاتی ته‌نگانه‌دا به‌هاواری ده‌وڵه‌تی توركه‌وه چوونه، واتا په‌یمانی سه‌عد ئابادی ۱۹۳۷ به‌رده‌وام له جێبه‌جێكردن دابووه.
له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوو، گه‌ریلای كوردستان گه‌وره‌ترین به‌رخودانی نیشانداوه، چونكه نوێترین چه‌ك و ته‌كنه‌لۆژیای شه‌ڕ خراوه‌ته به‌رده‌ست ده‌وڵه‌تی تورك، ئه‌وه باش ده‌زاندرێت كه فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر و فڕۆكه‌ی سیخوڕی له‌لایه‌ن ئه‌مریكا، ئیسرائیل، كه‌نه‌دا و ئه‌ڵمانیاوه دراونه‌ته ده‌وڵه‌تی تورك. هه‌مانكات به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیای و هه‌موو گازه ژه‌هراویه‌كان، به‌رامبه‌ر گه‌ریلای كوردستان، به‌ڵام هه‌موو هێز و لایه‌نه‌كان چاوپۆشی لێ ده‌كه‌ن.
گه‌ریلای ئازادی له پێنج ساڵی رابردوو به‌ته‌واوی تاكتیك و ته‌كنیكی شه‌ڕی گۆڕیوه، هه‌مانكات له‌لایه‌نی سیاسی و ئایدیۆلۆژیش به‌ته‌واوی خۆی ته‌یار و ئاماده كردووه. بۆیه هه‌موو كه‌سێكی تووشی شۆك كردووه. مامۆستایه‌كی زانكۆ بۆ تێكشكانی سوپای توركیا له چیای گاره نووسیبووی و ده‌ڵێت؛ "پێویسته ئه‌و تاكتیك و هێزه‌ی له گاره سوپای توركیای تێك‌شكاند وه‌ك وانه له زانكۆكان بخوێندرێت"، راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه نه‌ك ته‌نها له كوردستان، به‌ڵكو له ته‌واوی جیهان هیچ هێز و رێكخستنیكی تری گه‌ریلای نه‌ماوه كه به‌شێوه‌ی گه‌ریلای ئازادی كوردستان به‌رخودانی بكات و دوژمن به‌چۆكدا بینێت.
ژنان و لاوانی كوردستان، ماوه‌ی ۳۷ ساڵه له‌و تێكۆشانه‌دا پێشه‌نگایه‌تی ده‌كه‌ن. خه‌ڵكی كوردستان به‌بێ دوودڵی رۆڵه‌كانی پێشكه‌شی شۆڕش ده‌كات و دڵنیا بووەته‌وه كه شۆڕشی كوردستان به پێشه‌نگایه‌تیی په‌كه‌كه و به هێز و ئیرادهگهی گه‌ریلا ده‌گاته سه‌ركه‌وتن. بۆیه له چوارپارچه‌ی كوردستان لاوانی كورد و گه‌ل و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان روو ده‌كه‌نه مه‌یدانی تێكۆشان و پێكه‌وه له یه‌ك سه‌نگه‌ر رووبه‌ڕووی داگیركه‌ری ده‌بنه‌وه. بۆیه ده‌كرێ ئه‌وه بڵێین كه ئازادیخوازانی جیهان ئه‌مڕۆكه چاویان له به‌رخودانی گه‌ریلای كوردستانه، بۆیه له ئه‌مریكا و كه‌نداوه تا ئوسترالیا و ئه‌فریقیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا، پۆل پۆل شۆڕشگێڕان خۆیان ده‌گه‌ێنه سه‌نگه‌ره‌كانی گه‌ریلا.
هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كورستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مۆڕاڵێكی گه‌وره‌یان له تێكۆشانی ۳۷ ساڵه‌ی گه‌ریلای كوردستان وه‌رگرتووه، بۆیه‌ش هه‌وڵیان داوه تائاستێك پشتیوانی بن، چونكه ده‌زانن بۆ گه‌لی كورد چانسێكی گه‌وره ده‌ركه‌وتووه كه هێزێكی فیدای وه‌ك گه‌ریلا بۆ چاره‌سه‌ری دیموكراتیانه‌ی دۆزی كورد و دیموكراتیزه كردنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست باشترین ده‌رفه‌ته. ئه‌وه‌ی له‌ونێوه‌دا وه‌ك ناشاز و كۆسپ ده‌رده‌كه‌وێت په‌ده‌كه‌یه، په‌ده‌كه له ۳۷ ساڵی شه‌ڕی چه‌كداریدا ۳٥ ساڵه وه‌كو ئێستا چۆن له‌پاڵ داگیركه‌ره‌و بۆته رێگر له‌به‌رده‌م تێكشكاندنی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك، به‌هه‌مانشێوه له‌و ۳٥ ساڵه‌دا ئه‌و رۆڵه نێگه‌تیفه‌ی بینیوه. واتا دوای خراپ كردنی رێكه‌وتنی ساڵی ۱۹۸۳ له ۱۹۸٦وه تا رۆژی ئه‌مڕۆ، ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی هاتووه له لاوازكردن، سیخوڕی، ئابلۆقه خستنه سه‌ر، رێگری له هاتووچۆ و نانه‌وه‌ی شه‌ڕ و گێره‌شێوێنی هه‌موو كرده‌وه‌كانی بۆ خزمه‌تی داگیركه‌ران بووه. له‌و ههڵسكهوتانهی په‌ده‌كه ته‌نها و ته‌نها ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك و داگیركهرانیتری سه‌ر كوردستان قازانجیان كردووه. ئه‌گه‌ر ئه‌و داردهستیهیی په‌ده‌كه بۆ ده‌وڵه‌تی تورك نه‌بوونایه تا رۆژی ئه‌مڕۆ، بێگومان ته‌مه‌نی داگیركه‌ری تورك تا ئه‌مڕۆ درێژ نه‌ده‌بوو. بۆیه‌ش په‌ده‌كه هیچ په‌یامێكی نه‌ته‌وه‌ی، دۆستایه‌تی و كوردبوون تێناگات و خۆی خستۆته به‌رده‌ستی سیاسه‌ت و سوپا و میتی تورك، ئه‌وانیش به ئاره‌زووی خۆیان هه‌ڵی ده‌سوڕێنن.
چوون به‌ره‌و ۳۸مین ساڵ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی سه‌ركه‌وتن و ده‌رفه‌تی گه‌وره ده‌كرێت، چونكه ئه‌مڕۆ داگیركه‌ر له هه‌ر رۆژ لاوازتره، گه‌ریلای ئازادیش له هه‌ر رۆژ خاوه‌ن ئه‌زموون و هێز و ئیراده و تاكتیكی شه‌ڕی زیاتره. بۆیه له‌پێناو ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی گه‌ریلا مسۆگهرببێ، پێویسته سه‌رجه‌م گه‌لی كوردستان به هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌بێ دوو دڵی پشتیوان و هاوكاری گهریلابن، ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانی په‌ده‌كه دروستی ده‌كات تێپه‌ڕێندرێن و كوردستانێكی ئازاد و رێبه‌رتی ئازاد مسۆگه‌ر بكرێن و رۆژی شكۆمه‌ندی ۱٥ی ئاب پیرۆز بكه‌ین.
ژ.ت