به‌رخودانی شه‌نیاشاره‌كان له 325هه‌مین رۆژایه
به‌رخودانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار كه ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یان له لایه‌ن ئاكه‌په‌ییه‌كانه‌وه كوژراون، له رۆژی 325 هه‌میندایه.
به‌رخودانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار كه ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یان له لایه‌ن ئاكه‌په‌ییه‌كانه‌وه كوژراون، له رۆژی 325 هه‌میندایه.
ئه‌مینه شه‌نیاشار كه هاوسه‌ر و دوو كوڕی خۆی له ناوچه‌ی پرسوسی روحا له 14ی حوزه‌یرانی 2018 له‌لایه‌ن خزمه‌كانی په‌رله‌مانتاری ئاكه‌په ئیبراهیم خه‌لیل یڵدزه‌وه كوژران، وێڕای كوڕه‌كه‌ی فه‌رید شه‌نیاشار كه له‌و هێرشه‌دا بریندارببوو، به‌رده‌وامه له ئێشكگرییه‌كه‌ی له پێناو دادپه‌روه‌ریدا. چالاكیه‌كه ئه‌مرۆ له رۆژی 325 هه‌میندایه. دایكه ئه‌مینه ئه‌مڕۆ به هۆی كێشه‌ی ته‌ندروستیه‌وه نه‌یتوانی بێته به‌رده‌م بینای دادگا، به‌ڵام له ماڵه‌كه‌ی خۆیه‌وه له ناوچه‌ی پرسوس درێژه‌ی به چالاكیه‌كه‌دا. فه‌رید شه‌نیاشاریش له به‌رده‌م دادگای رحاوه ده‌ستی به ئێشكگری كرد.
هـ . ب