بەهۆی بەشداربوون لە نەورۆز، هێزەکانی ئێران هونەرمەندێکی کورد ئەشکەنجە دەدەن
بەهۆی ئەوەی لە ئاهەنگی نەورۆزی بۆکان سروودی نەتەوەیی چڕی، هونەرمەند حەسەن کاکەیی لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و بەشێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجە درا.
بەهۆی ئەوەی لە ئاهەنگی نەورۆزی بۆکان سروودی نەتەوەیی چڕی، هونەرمەند حەسەن کاکەیی لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و بەشێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجە درا.
بەگوێرەی هەواڵی چاپەمەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزەکانی دەوڵەتی ئێران دوێنێ شەو بە پاساوی ئەوەی لە ئاهەنگی نەورۆزی شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سروودی نەتەوەیی چڕیوە، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هونەرمەند حەسەن کاکەیی. دەوڵەتی ئێران لێپرسینەوەی لە هونەرمەند حەسەن کاکەیی (٦٤ ساڵ) دەست پێ کرد، لەکاتی دەستبەسەرکردنی بەشێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجە درا. بەپێی زانیاریەکان، دواتر هونەرمەندەکە ئازادکراوە.
کوردێک بە ناوی سمکۆ نەسروڵا لە کۆمیتەی ئامادەکاری ئاهەنگی نەورۆزی بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوێنێ لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا، تا ئێستە هیچ زانیارییەک دەربارەی چارەنووسی سمکۆ نەسڕوڵا نییە.