بە دیمەن

بەهزاد چارچەڵ: هەڤاڵ قاسم لە هاوڕێیەتییدا کاریگەر بوو

بەهزاد چارچەڵ باسی ئاشنایەتی خۆیی و شەهید قاسم ئەنگین (ئیسماعیل نازلکوول)ـی کرد کە بۆ یەکەمجار لەساڵی ١٩٩٥ لە چیا ئازادەکانی کوردستان یەکتر دەناسن.

شەهید قاسم ئەنگین

بەهزاد چارچەڵ باسی لە بیرەوەرییەکانی خۆی لەگەڵ قاسم ئەنگین (ئیسماعیل نازلکوول) کرد کە لە ساڵی ١٩٩٥دا بۆ یەکەمجار یەکتریان ناسیوە. چارچەڵ لە سەرەتای قسەکانییدا لە ساڵیادی شەهید بوونییدا بە ڕێزەوە یادی شەهید ئەنگینی کردەوە و لە کەسێتی ویدا هەموو شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری بیرهێنایەوە.

بەهزاد چارچەڵ ڕایگەیاند قاسم ئەنگین خاوەن کەسێتییەکی فرەلایەنە بووە و وتی: "هاوڕێیەتی کردنی زۆر کاریگەری هەبوو، لەگەڵ هەموو کەسێک پەیوەندی دروست دەکرد." 

یەکەمجار من لە ساڵی ١٩٩٥ چاوم بە هەڤاڵ قاسم کەوت، دواتر لە پرۆسەکانی شەڕدا تەمەنێک پێکەوە بووین، کاری زۆرمان پێکەوە ئەنجامداوە. لە باشووری کوردستان، مەتینا، زاپ، لە باکووری کوردستان؛ بە تایبەتی لە باکووری زاپ و بۆتان پێکەوە کارمان دەکرد. دوای ئاگربەستی یەکەم و بە تایبەتی لە ساڵی ١٩٩٩ دوای ئاگربەستی دووەم کە لەسەر بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ کە گەریلا خۆی کشاندەوە بۆ باشووری کوردستان، هەموو ئەوکاتانە پێکەوە بووین. ئەگەر لە کار و ئەرکە شۆڕشگێڕییەکان پێکەوەش نەبووبێتین ئەوا لە هاوڕێیەتییدا بەردەوام پێکەوە بووین.

یەکەم ئاشنایەتی و یەکتر ناسین

یەکەم ڕێککەوتکردنی یەکترمانم لە بیرە، لە ساڵی ١٩٩٥ بوو کە ڕێبەرێتی و تەڤگەرمان وەک هەنگاوی دووهەمی ١٥ی ئاب پێناسەی کردبوو، دژ بە هاوکاری و خیانەتەکانی پەدەکە. شەوی ٢٦ لەسەر ٢٧ی ئاب هەنگاوەکە دەستی پێکرد، بەم هەنگاوە ٣٥ خاڵی سەربازی کە هێزەکانی پەدەکەی لێی بوون کۆنترۆڵ کران. هەنگاوەکە لە بەرامبەری ئەوان دەستیپێکرد و شەڕێک هەبوو. لە پاییزی ساڵی ١٩٩٥دا لە سنووری مەتینا و زاپ یەکترمان بینی. لەو کاتەدا فەرماندەی یەکینەیەکی گەریلا بوو. لە ئۆپەراسیۆنی دژی هێزی خائین و هاوکاردا، پێکەوە لە هەنگاوناندا بووین، پێکەوە شەڕمان کرد و پلانسازیمان کرد.

قەت لەبیرم ناچێت؛ هەڤاڵ ڕۆژهات بلوزەری بەرپرسی تابووری هەکاری بوو؛ فەرماندەی هەڤاڵ قاسم بوو. بێئەندازە هەڤاڵ قاسمی خۆشدەویست.هاوکاری بوو. بە تایبەتی لە پرسی ڕاگەیاندنی هۆشمەندی ئایدیۆلۆژی و پەروەردەی تیۆریدا بە ئەرکی خۆی هەڵدەستا. لە ناو هێزە ناوەندییەکانی مەتینادا بووین. بەم شێوەیە یەکترمان ناسی و ساڵانێک لە جێگەی جیاوازدا پێکەوە خەباتمان کرد. 

لە ساڵانی ١٩٩٧و ١٩٩٨پێکەوە بووین، لەو کاتەدا لە هەرێمی بۆتان بووین. ١١ناوچەمان لە بەردەست بوو. لەو کاتەدا هەرێمی بۆتان بە دەستپێشخەری بوو؛ پێکەوە هەنگاو و کردەوەی کاریگەرمان ناوە. هەڤاڵ جەمال، هەڤاڵ سۆزدار، هەڤاڵ شەریف سپێرتی، هەڤاڵ ڕۆژهات، من و هەڤاڵ قاسم و زۆرێک لە هەڤاڵانی تر پێکەوە بوون. لە ٨ی ئابدا بۆ دەرکردنی دوژمن لە ناوچەکە چالاکیەکمان ئەنجامدا. ١٨ خاڵی دوژمن بۆ هێرش دەستنیشان کران. ڕاستەوخۆ دوای هێرشەکە بڕیار بوو بکشێنرێتەوە و دوژمن لە ناوچەکە دوور بخرێتەوە. پلانێکی وەها دانرا بۆ ئەوەی دوژمن ماوەی ٣ڕۆژ لە گەمارۆدا بمێنێتەوە. لەو سەردەمەدا هەڤاڵ قاسم فەرماندەی یەکینەکە بوو. لە ئەنجامی هێرشەکاندا سەرکەوتنێکی زۆر گرنگ بەدەستهات.

هەڤاڵ قاسم پێش ئەوەی بێتە لامان لە چالاکییەکانی پێشووتردا دەماناسی. ماوەیەکی زۆر لە باشووری ڕۆژئاوا ژیاوە و کاری زۆری کردووە. پاشان ڕۆیشتووە لە هەرێمی ڕێبەرتی دا مابووە لەوێیەوە هاتبوو بۆ بۆتان. بەم شێوەیە یەکترمان ناسی. بەڵام ڕێگەی سەرەکی یەکترناسینمان لە ڕێگەی گفتوگۆ و راگۆڕینەوە بوو. هەڤاڵێکی بەسۆز و بەرپرسیار بوو.

خاوەن کەسایەتی ژیر و وریا

یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرەکیەکانی هەڤاڵ قاسم کەسێک زۆی چالاک و وریا بوو. لە هەمان کاتدا خاوەن هونەر بوو. هەڤاڵێکی هەمەلایەنە بوو لە هەموو بوارێکەوە. لە کاروباری کولتووریدا، لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا زۆر بەهێز بوو.

هەرکات باسی مێژووی کوردستان دەکرا، هەڤاڵ قاسم بە بیری هەموو کەسێکدا دەهاتەوە. کتێبێکی بە ناوی 'مێژوو ئێستایە' ئامادە کردبوو. بە شێوازی خۆی هەڤاڵێکی کاریگەر بوو. پەیوەندییەکانی گەرم و گوڕ بوون. لەنیو ئێمەدا زوو هاوڕیەتی دروست بوو. هەروەها ساڵانێکی زۆر پێکەوە لە شوێنی جیادا ماینەوە.

ئەو هەڤاڵێکی لێکۆڵەر بوو، دەیخوێندەوە. کاتێک دەرفەتەکان کەم بوون، هەرکات دەنگێک، ڕوانگەیەک، کتێبێکی ڕێبەرتی دەگەیشتە دەستمان، تامەزۆریبوو. وەک لێکۆڵەرێک کتێبی لەسەر هەموو جیهان دەخوێندەوە. هەروەها حەزی لە ئەدەب و شیعر بوو.

زۆر باسمان دەکرد لەهەموو بوارێکەوە تەنها لەسەر سیستەم و گەریلا و شەڕ نەبوو. چونکە گەریلا و شەڕگوزارشتیان لە هەموو شتێک دەکرد. بۆ ئێمە وەڵامی پرسیاری 'چۆن بژین' بوو. ئەمە ٥٠ساڵە بوو بە ناسنامەمان. لەناو گەریلا و شەڕدا ئەدەب و کۆمەڵناسی، وەرزش و هونەریش هەیە. هەموو ئەمانە لەکەسایەتی هەڤاڵ قاسم دا هەبوو. 

پارێزە و گرێدراوی بە چاندی کوردییەوە

هەڤاڵ قاسمیش بازارجخێی بوو. چاندی عەلەوێتی، ناسنامەی کورد و فشارەکانی کەمالیستی کاریگەری قوڵی لەسەر دانابوو. هەرچەندە لە ئەوروپایش گەورەبوو، وە بەشی ئەلکیترۆنیاتی خوێندبوو. بە ساڵان لەو قوتابخانانەدا خوێندبووی، بەڵام یەکانگیری لەگەڵ نەریتی کورد و کورستانی زۆر بەهێزبوو، ئەم تایبەتمەندییەی سەرنجی ڕادەکێشام و هاوبەش بووین. هەمیشە یەکترمان ڕەخنە دەکرد، هاوکات هێزیشمان بەیەکتر دەدا. باوەڕم وایە ڕۆڵێکی مێژوویی گێڕا. ئەو ڕۆڵەی لە هاوڕێیەتی و گەریلایەتی و پەیوەست بوون بە گەلەوە دەگێڕا و سەرکەووتوانە بەڕێوەی دەبرد. هەڵگری ڕوحێکی پڕ لەوزەی گەنجانە بوو. شکۆدار و مەرد بوو. هیچکاتێک خۆی فریوو نەدەدا و هەمیشە لە گۆڕین و گۆڕانکاری کراوەدا بوو.

بەهزاد چارچەڵ ئاماژەی بەوەدا قاسم ئەنگین پێوانێکی دامەزراند بوو، گوتی: "لە کۆمەڵکووژی مەڕەش ڕزگار بوو، پەنابەر بوو، پاشان دەربازی ئەڵمانیا بوو، لەوێ لە ناوەندی قوتابخانەی سەرمایەدارییدا خوێندوویەتی، بەڵام دواتر ڕووی لێ وەرگێڕا، بە پەکەکە کاریگەر بوو، ئاشنای کەلتوور و هونەری کوردستان بوو، لە لایەنی فیکرییەوە گەشەی کردووە و بڕیاریی بەشداربوونی دا. پاشان شوناسی کوردی ناسی. خۆشەویستییەکی تایبەتی بۆ زمانی کوردی هەبوو. بە تایبەتی لەسەر هەموو زاراوە کوردییەکان لێکۆڵینەوەی دەکرد. دوای ئەوەی فێری کورمانجی بوو، ژیانی خۆی بە تەواوی لەسەر کورمانجی بونیات نا. بە کورتی خۆشەویستی بۆ زمانی کوردی و بەتایبەتی بۆ کورمانجی زۆر بوو. لەم بابەتەدا لێکۆڵینەوەی کرد بوو. هەروەها لەسەر ئەم بنەمایە کتێبێکی نووسیبوو. دوای ئەوە لێکۆڵینەوەی لە زمانەکەش کرد. هەڤاڵ قاسم بە قووڵی لێکۆڵینەوەی لە بەرگریینامەکانی ڕێبەر ئاپۆی کرد و لەو بەرگریینامانەدا گەشتە ڕوانگەیەکی نوێ مێژوویی."

پێشەنگ و داهێنەر بوو

بەهزاد چارچەڵ ئاماژەی بەوەدا قاسم ئەنگین لە کاتێکدا دەیتوانی ڕۆڵی خۆی بە بەهێزی جێبەجێ بکات شەهید بوو، گوتی: "ئەمە زۆر سەخت و بە ئازار بوو. لەو کاتەدا لە باشووری کوردستان بووین. پلانێکمان هەبوو کە ئەویش بهاتایە، بۆ ئەوەی پلانێکی هاوبەشی نوێ دادەڕێژین. لەوباوەڕەدام ئەگەر لە ژیاندا بووایە، وەک پێشەنگێک لەناو ڕێکخستندا هەنگاوی نوێی دەنا.

تەڤگەرێکین کە بە خوێنی شەهیدان ئاودراوە. لەگەڵ هەر شەهیدێکدا ئازارەکانمان زیاتر دەبن، دەکەوینە بۆشاییەوە. ئەمڕۆ تەکنیک و تەکنەلۆژیا زۆر پێشکەوتوون. لە سایەیی زانیاریی هەڤاڵانەوە دتوانین ڕێ و شوێن بگرینەبەر، بەڵام ئەوەی زۆر ئازارمان دەدات شەهید بوونی ناڕەوایە. هەمیشە دەمگوت خۆزگە لە ژیاندا بوایە. شەهید هەمیشە هەیە، بەڵام هەندێکی دیکەش لە ژیاندا بمایەتەوە. ڕۆڵی خۆی بگێڕایە. لە کاتێکدا کە ڕۆڵی خۆی جێبەجێکرد شەهید بوو."