ئێشكگری دادپه‌روه‌ری بنه‌ماڵی شه‌نیاشار له‌به‌رده‌م دادگای رحا له رۆژی ٣٥٨هه‌میندا به‌رده‌وامه. بنه‌ماڵه‌كه وه‌ك هه‌موو سه‌رله‌به‌یانیان، ئه‌مڕۆ سه‌رله‌به‌یانی له ناوچه‌ی پرسوسه‌وه چوونه به‌رده‌م دادگای رحا و ده‌ستیان به ئێشكگری كرده‌وه.
پۆلیسه‌كان هۆشدارییان دایه بنه‌ماڵه‌كه كه له‌به‌رده‌م ده‌رگای چوونه‌ناوه‌وه‌ی دادگا دانه‌نیشن. فه‌رید شه‌نیاشار رایگه‌یاند، كه ئه‌وان له‌به‌رده‌م دادگا داده‌نیشن و دوێنیش له‌به‌رده‌م دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی دیلۆك ئێشكگرییان كردووه. شه‌نیاشار باسی له‌وه‌كرد، كه له دیلۆك كه‌س رێگری له‌وان نه‌كردووه و وتی، " قه‌ده‌غه نییه. ئێمه له‌به‌رده‌رگای چوونه ناوه‌وه‌ی دادگا داده‌نیشین". دواتر فه‌رید و دایكی له‌به‌رده‌م ده‌رگادا دانیشتن.
فه‌رید شه‌نیاشار باسی له‌وه‌كرد، كه ساڵێكه ئێشكگرییه‌كه‌یان له ژێر سته‌مدا به‌رده‌وامه و به‌م جۆره دووا: "دوێنێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سزایه‌ی سه‌ر فازیلی برام هه‌ڵوه‌شێته‌وه، ئێمه له‌به‌رده‌م دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی دیلۆك ئێشكگریمان كرد. هه‌رچه‌نده ده‌سته‌ی دادگا دیداریان له‌گه‌ڵ من ئه‌نجام نه‌دا، به‌ڵام ئێمه داواكاری خۆمان بۆ ئازادكردنی فازیل پێشكه‌ش به دادگا كرد. ئێمه له‌به‌رده‌م دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه رۆژێك ئێشكگریمان كرد. ئه‌مڕۆ ئێمه دیسان له شوێنی خۆمانین. ئێستا ده‌یانه‌وێت جارێكی تر رێگه‌مان پێنه‌ده‌ن. ئه‌وانه‌ی رێگریمان لێده‌كه‌ن با سه‌ره‌تا بچن بكوژه‌كان دادگایی بكه‌ن. چوارساڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌دا تێپه‌ڕی به‌ڵام هیچ كه‌سێك ده‌ستگیرنه‌كرا. ناحه‌قه‌ییه‌كی گه‌وره به‌رامبه‌رمان ده‌كرێت. ته‌واوی توركیا به‌و رووداوه ده‌زانن. له په‌رله‌ماندا هه‌موو رۆژێك ده‌خرێته به‌رباس. تا دادپه‌روه‌ری بچه‌سپێت، ئێمه له به‌رده‌م دادگاوه ناچین بۆ هیچ شوێنێت. به دڵنیاییه‌وه رۆژێك ماف و دادپه‌روه‌ری ده‌چه‌سپێت".
هـ . ب