بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار له‌به‌رده‌م دادگا به‌ربانگ ده‌كه‌ن
بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار كه له به‌رده‌م دادگای رحا ئێشكگریی دادپه‌روه‌ری درێژه پێده‌دات، یه‌كه‌م به‌ربانگی خۆی له‌به‌رده‌م بینای دادگا ده‌كات.
بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار كه له به‌رده‌م دادگای رحا ئێشكگریی دادپه‌روه‌ری درێژه پێده‌دات، یه‌كه‌م به‌ربانگی خۆی له‌به‌رده‌م بینای دادگا ده‌كات.
چالاكی ئێشكگریی دادپه‌روه‌ری بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار له به‌رده‌م دادگای رحا له رۆژی ٣٩٠هه‌میندایه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆتایی هه‌فته‌یه و دادگا داخراوه بنه‌ماڵه‌كه ئێشكگرییه‌كه‌یان له ماڵه‌كه‌یان له ناوچه‌ی پرسوس درێژه‌پێدا.
دایكه شه‌نیاشار و كوڕه‌كه‌ی ساڵی رابردوو به‌ربانگی یه‌كه‌م رۆژوویان له‌به‌رده‌م دادگای رحا كردبوه‌وه. به‌هۆی رۆژی یه‌كه‌می مانگی ره‌مه‌زانه‌وه دایك و كوڕ له كاتژمێره‌كانی ئێواره‌دا دێنه به‌رده‌م دادگای رحا و به‌ربانگیان له‌وێ ده‌كه‌نه‌وه. بنه‌ماڵه‌كه له‌سه‌ر هه‌ژماری خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا وه‌زیری داد به‌كر بۆزداغ و سه‌رۆككۆماری ئاكه‌په‌یی ته‌یب ئه‌ردۆغانی تاگ كرد و ئه‌و په‌یامه‌ی بڵاوكرده‌وه: "ئێمه یه‌كه‌م به‌ربانگمان له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌مان، دادگای رحا ده‌كه‌ین. دایكێك ٣٩٠ رۆژه له‌به‌رده‌م دادگایه، ئه‌وانه‌شی فه‌رمانی باڵاده‌سته‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن له ماڵه گه‌رمه‌كانیاندان. ئه‌وانه‌ی به‌ڕۆژوو ده‌بن ناچارن كه دادپه‌روه‌ر بن".
هـ . ب