بنەماڵەى شەنیاشار بە دوای "داواکارێکی گشتیی نەترس دا" دەگەڕێن

بنەماڵەى شەنیاشار، کە ٣ کەسی بنەماڵەکەیان لەلایەن ئاکەپەییەکانەوە کوژران و بۆ ئەوەى کۆمەڵکوژییەکە ببرێتە ناو پرۆسەى دادگایکردنەوە لە ئێشکگریی دادپەروەریدان و رایانگەیاند، بە دوای داواکارێکی گشت

بنەماڵەى شەنیاشار، کە ٣ کەسی بنەماڵەکەیان لەلایەن ئاکەپەییەکانەوە کوژران و بۆ ئەوەى کۆمەڵکوژییەکە ببرێتە ناو پرۆسەى دادگایکردنەوە لە ئێشکگریی دادپەروەریدان و رایانگەیاند، بە دوای داواکارێکی گشتیی نەترس دا دەگەڕێن، کە لێکۆڵینەوە بکات.

ئەمینە شەنیاشار، کە هاوسەرەکەى و دوو کوڕێ لەلایەن پاسەوانان و خزمانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپەوە کوژران، لەگەڵ فەریدی کوڕیدا، کە ئەویش لەو هێرشەدا بریندار بوو، ماوەى ١٣٩ رۆژە لە چالاکیی ئێشکگریدان.

بنەماڵەى شەنیاشار وەک رۆژانی تر ئەمڕۆ لە ئەژماری خۆیان لە تویتەر پەیامێکیان بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەیاندا هاتووە، "لە سەرتاسەری مێژوودا دادپەرەورەی شادی و خۆشیی بە کۆمەڵگە بەخشیوە، نادادیش هەڵوەشاندنەوە و لە ناوچوونی هێناوە. بنەماڵەى پەرلەمانتارێک لە نەخۆشخانەدا کۆمەڵکوژییەکیان ئەنجامدا. داواکارێکی گشتیی ئازا و نەترسمان دەوێت لێکۆڵینەوە بکات. هەموو تورکیا سەیری ئەم نادادییە دەکەن".

ژ.ت