بنەماڵەی شەنیاشار ماوەی ٤٠١ ڕۆژە لە چالاکیی ئێشکگریی دادپەوەریدان

چالاکیی ئێشکگریی دادپەرەوەریی بنەماڵە شەنیاشار ماوەی ٤٠١ ڕۆژە بەردەوامە. بنەماڵەکە تیشکیان خستە سەر دڵڕەقی و زوڵمی ئەردۆغان.

چالاکیی ئێشکگریی دادپەرەوەریی بنەماڵە شەنیاشار ماوەی ٤٠١ ڕۆژە بەردەوامە. بنەماڵەکە تیشکیان خستە سەر دڵڕەقی و زوڵمی ئەردۆغان.

ئەمینە شەنیاشار، کە مێردەکەی و دوو کوڕەکەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە ناوچەی پرسوسی ڕحا لە لایەن خزمانی ئیبراهیم خەلیل یڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە کوژران، لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی، کە لە هەمان کۆمەڵکوژیدا بریندار بوو، لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ەوە لە چالاکیی ئێشکگریدان بۆ دادپەروەری. چالاکییەکەی بنەماڵەی شەنیاشار ئەمڕۆ لە ٤٠١هەمین ڕۆژیدایە.

دایە شەنیاشار بەیانی ئەمڕۆ لە پرسوس لەگەڵ کوڕەکەیدا لە ماڵەکەی خۆیانەوە هاتن بۆ بەردەم دادگای ڕحا بۆ درێژەدان بە چالاکییەکەیان. بنەماڵەکە ئەمڕۆ پۆستەرێکیان بەرزکردووەتەوە و لەسەری نووسراوە "دوو کوڕم و هاوسەرەکەم لە نەخۆشخانە کوژران! کەس دەستگیر نەکراوە! بە فەرمانی دەسەڵاتداران کوڕێکم ماوەی ٤ ساڵە لە زیندانی تاکەکەسیدا راگیراوە. دەمەوێت کوڕەکەم دەستبەجێ ئازاد بکرێت. دادپەروەری بۆ بنەماڵەی شەنیاشار دادپەروەرییە بۆ هەمووان" و ئەو پۆستەریان بە کۆنکرێتێکەوە هەڵواسی و دەستیان بە چالاکیی ئێشکگرییان کرد.

لە ئەکاونتی میدیای دیجیتاڵی خێزانەکەدا ناوی تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا و عەبدوڵا ئەرینی پارێزگار تاگ کران و ئەم پەیامەیان نووسی، "ئێمە ماوەی ٤٠٠ ڕۆژە لەگەڵ دایکێکی سەرو ٦٥ ساڵ لە بەردەم دادگای ڕحا فرمێسک دەڕێژن، باشە ئێوە  مسوڵمانن؟ باشە ڕۆژوو دەگرن؟ ئاخۆ دایکیان هەیە؟ ئایا ئەوان ویژدانیان هەیە؟ ئایا ئەو زوڵمەى، کە ئێوە هۆکارەکەین بۆ منداڵەکانتان باس دەکەن؟".

ژ.ت