بنەماڵەی شەنیاشار: تێکۆشانی رەوای ئێمە بەردەوامە
بنەماڵەی شەنیاشار کە ٦٣٦ رۆژە ئێشکگریی ئازادی دەکەن رایانگەیاند، "رحا جێگەی نەمرودەکان نییە".
بنەماڵەی شەنیاشار کە ٦٣٦ رۆژە ئێشکگریی ئازادی دەکەن رایانگەیاند، "رحا جێگەی نەمرودەکان نییە".
خزم و پاسەوانەکانی پەرلەمانتاری ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدز لە ١٤ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٨ دا لە ناوچەی پرسوسی رحا هێرشیان کردە سەر دوکانی بنەماڵی شەنیاشار. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا هاوژین و دوو کوڕی دایکە ئەمینە شەنیاشار کوژران.ئەمینە شەنیاشار و کوڕەکەی بە ناوی فەرید شەنیاشار بۆ ئەوەی بکوژان دەستگیر و دادگایی بکرێن، لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ەوە لە بەردەم دادگای رحا دەستیان بە ئێشکگریی دادپەروەری کردووە.
چالاکی بنەماڵەکە لە رۆژی ٦٣٦ەمیندا بەردوامە. لە کۆتایی هەفتەدا لەبەر ئەوەی دادگا داخراوە هەربۆیە بنەماڵەکە لەماڵەوە درێژەیان بە ئێشکگرتییەکەدا.
بنەماڵەکە لەسەر هەژماری خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەم جۆرە پەیامێکیان بڵاوکردووەتەوە: "ئێمە لە سەر رێبازی حەزرەتی ئیبراهیم لە شاری رحای شاری پێغەمبەران کە نەمرودی لە ئاگری خۆیدا خنکاند، درێژە بە تێکۆشانی رەوای خۆمان دەدەین. ئەمەیە دادپەروەریتان؟ ئەمەیە روانینی ئێوە؟ رحا جێگەی نەمرودەکان نییە".
هـ . ب