بۆردوومانەکانی تورکی داگیرکەر لە باشووری کوردستان بەردەوامە
ڕاگەیاندرا کە فرۆکەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕۆژی شەممە گوندی عەندزی لە بناری قەندیل بۆردوومانکردووە.
ڕاگەیاندرا کە فرۆکەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕۆژی شەممە گوندی عەندزی لە بناری قەندیل بۆردوومانکردووە.
ئەندامی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی، کامەران عوسمان ڕایگەیاند دوێنێ شەو لە کاتژمێر ٢٠:٣٥ خولەک فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک دوو جار دۆڵی شلەکەی لە گوندی عەندزێی سەر بە ناوچەی سەنگەسەری بناری قەندیلی بۆردوومانکردووە.
سی پی تی ئاماژەی بەوەکردووە بە هۆکاری بۆردوومانەکانەوە تا ئێستا ١٥ لە سەدی پوش و پاوان و دارستانەکانی گوندی عەندزە سوتاوون و تا ئێستاش ئاگرکەوتنەوەکە بەردەوامە.
ڕایشیگەیاند تا ئێستا زیانی گیانی نەکەوتووەتەوە بەڵام بەشێکی زۆری سروشتی ناوچەکە سوتاوون.
گوندەکان ناچار بە چۆڵکردن دەکرێن
هەر لە درێژەی هەڕەشە و داگیرکارییەکاندا، پەدەکە لە هەمان ڕۆژدا بە زۆری زۆرداری گوندەکانی مژێ، مژێی کۆنە مژێ، سپیندار و گیرگاشی لە هەرێمی بەر گارەیی سەر بە ناوچەی ئامێدی لە دهۆک چۆڵکردووە.
گوندییەکان جەختییان لە چوونە ناو گوندەکانیان کردوە بۆ پێداویستییەکانیان، بەڵام بەرپرسانی پەدەکەی نۆکەر ڕێگەی بە گوندییەکان گرتووە و پێیانی ڕاگەیاندووە کە برۆن لە دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە کە لە ئێستادا هەرێمەکە بەڕێوەدەبات 'ڕێگە پێدان وەرگرن'.