بەرخۆدان لە چوارەمین ڕۆژیدا بەردەوامە، گەلی خەلفەتی سوورە لەسەر هەڵوێستەکانی
بەرخۆدان لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل لە چوارەمین ڕۆژیدا بەردەوامە، سیاسەتمەداران و گەل پێکەوە درێژە بە بەرخۆدانی خۆیان دەدەن.
بەرخۆدان لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل لە چوارەمین ڕۆژیدا بەردەوامە، سیاسەتمەداران و گەل پێکەوە درێژە بە بەرخۆدانی خۆیان دەدەن.
لە ناوچەی خەلفەتی شاری ڕوحا کە لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی بەرخۆدان دەستی پێکردووە، درێژەی هەیە. چالاکوانان لە چوارەمین ڕۆژی چالاکییەکەدا لە دورپێچ و گەمارۆی پۆلیسدا تێپەڕی بوون و هاتبوونە بەردەم شارەوانی، لەگەڵ هاوسەرۆکانی شارەوانی خەڵفەتی سانیە بایرام و محەممەد قەرەیلان، پەرلەمانتارانی دەم پارتی، فەرید شەنیاشار، ئایتەن کۆردو، ئایتن کایا و موسلم باران هاوسەرۆکی شارەوانی پرسوس، هاوسەرۆکی شارەوانی جورنێ ڕەشێ، سەرهان پایداش و هاوسەرۆکی شارەوانی وێرانشار بەدریە یۆرگون لە شەقامەکانی شار دەستیان بە ڕێپێوان کرد.
'گەل ڕژێمی قەیوم قبوڵ ناکات'
لە میانی چالاکییەکەدا بەردەوام دروشمی، "خەلفەتی غافڵ مەبە، خاوەنداری لە ئیرادەی خۆت بکە"، "قەیوم دەڕوات، ئێمە دەمێنینەوە"، "بژی بەرخۆدانی خێڵفەتی" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرانەوە.
هەروەها لە چالاکییەکەدا بەدریە یۆرگون هاوسەرۆکی شارەوانی وێرانشار قسەی کرد و ڕایگەیاند؛ قەیوم دژی داهاتووی منداڵ و گەنجانە. قەیوم کودەتایەکی مەدەنییە. گەل ڕژیمی قەیوومی قبوڵ نەکردووە و قبوڵی ناکات. هاوکات هاوسەرۆکی شارەوانی محەممەد قەرەیلان هۆشداری دا و وتی: "با هەمووان ئاگادار بن دز هاتۆتە شارەکەمان؛ دەرگا و پەنجەرەکانتان دابخەن."
چالاکوانان بە دروشمی "خەلفەتی غافڵ مەبە خاوەنداری لە ئیرادەی خۆت بکە" بەرەو بارەگای ڕێکخستنی دەم پارتی ڕێپێوانیان ئەنجامدا.