بەرخۆدان لە مێردین: ناتوانن گەلی کورد بێدەنگ بکەن
ئەحمەد تورک لە چالاکی شەرمەزارکردنی دەستبەسەراگرتن لە مێردین گوتی: "بە قەیوم و گرتن، هەرگیز ناتوانن گەلی کورد بێدەنگ بکەن. دەڤریم دەمیریش سڵاوی لە بەرخۆدانی گەل کرد.
ئەحمەد تورک لە چالاکی شەرمەزارکردنی دەستبەسەراگرتن لە مێردین گوتی: "بە قەیوم و گرتن، هەرگیز ناتوانن گەلی کورد بێدەنگ بکەن. دەڤریم دەمیریش سڵاوی لە بەرخۆدانی گەل کرد.
دژی دانانی قەیوم لە شارەوانی مێردین، ٣ ڕۆژە هاوڵاتیان بەرخۆدان دەکەن. ئەمڕحش هاوڵاتیان لەبەردەم شارەوانی درێژە بە چالاکییەکەیان دەدەن.
هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین دەڤریم دەمیر لە چالاکی ئێشکگرییەکەدا تیشکی خستەسەر گرنگی بەرخۆدان، ڕایگەیاند گەل قەیوم قبووڵ ناکات، گوتی: "بڕوام وایە لەم بەرخۆدانە سەردەکەوین. بەم بەرخۆدانە پاشکەشە بە قەیوم دەکەین".
سیاسەتمەدار ئایلا ئاکات عەتا ڕایگەیاند وەک ژنان پشتگیری هاوسەرۆکانی شارەوانی دەڤریم دەمیر و ئەحمەد تورک دەکەن، گوتی: "ئێمە لایەنگری چارەسەری دیموکراتیکین. هەردەم پێداگرین لەسەر ئاشتی".
چالاکوانی تەژەئا چاگلار دەمیرەل ڕایگەیاند هەرگیز ناتوانن ئیرادەی گەلی کورد بشکێنن، جەختی کردەوە دەڤریم دەمیر و ئەحمەد تورک نوێنەرایەتی ئیرادەی گەلی کورد دەکەن.
دواتر هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین ئەحمەد تورک گوتی: "باوەڕم وایە، ئەگەر بەرخۆدانێکی بەهێز نیشان بدەین، ئەوانەی دەیانەوێت ئێمە لەناوببەن، پاشکەشە دەکەن. پێویستە هەمووان خاوەنداری لە ئیرادەی خۆیان بکەن. مەسەلەکە خاوەندارێتی لە من و هەڤاڵەکەم دەمیر نییە، بەڵکو خاوەندارێتییە لە ئیرادەی خۆتان. بەهیواین هەمووان ئیرادەی خۆیان بپارێزن".